پاسپۆڕتی سلێمانی..

پاسپۆڕتی سلێمانی..

نوسینی: هه‌ژار نامیق

فه‌رمانگه‌ی پاسپۆڕتی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رمانگانه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌ست خۆشی له‌ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ بكه‌ین , من سه‌ردانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌م كردووه‌ و سه‌ردانی چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی تریشم كردووه‌ و ئه‌توانم بڵێم %90فه‌رمانگه‌كانی كوردستان به‌ڵام فه‌رمانگه‌و فه‌رمانبه‌رم نه‌بینیوه‌ وه‌ك ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ ماندوو نه‌ناسانه‌ كاروباری هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و به‌ جوانترین وباشترین شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ هاوڵاتیان بكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی تێبینیم كرددوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌ب له‌م فه‌رمانگه‌یه‌ كاروباره‌كانیان ڕایی ده‌كرێت به‌ڵام هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان هاوڵاتیه‌كی كوردو عه‌ره‌ب ناكرێت كه‌ ئه‌م یه‌كێكه‌ له‌و خه‌سڵه‌ته‌ جوانانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ كوردی پێ ئه‌ناسرێته‌وه‌. ..
بێگومان فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ به‌ سێ شه‌فتی به‌یانی , ئێواره‌ و شه‌وان كارده‌كه‌ن و كه‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كاروباری هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن, وه‌ك ووتراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری زیره‌ك و لێهاتوو فه‌رمانبه‌ری لێهاتوو زیره‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك سست و لاواز و ئیهمال هه‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌ك خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت دیاره‌ هه‌ر له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ پرسگه‌وه‌ تا ده‌گه‌یته‌ ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ شێوه‌یه‌ك زۆر باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئه‌كرێت و وه‌ك ووتیشم هیچ كه‌س و شوێن و ناوه‌ندێك بێ كه‌م و كوڕی نیه‌ , ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بكرێت چییه‌ ؟ ئه‌بێت چیان بۆبكه‌ین و چیمان بۆبكه‌ن ؟؟
پاداشت وه‌ك ده‌ستخۆشی و پاداشتێك هه‌میشه‌ یه‌كێكیه‌ له‌و فاكته‌رگرنگانه‌ی كه‌ ئه‌كرێت زیاتر و زیاتر ببه‌خشن پێمان ئه‌كرێت ئه‌و پاداشته‌ ماددی یان مه‌عنه‌وی بێت , ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا كه‌ قه‌یرانی دارایی به‌رۆك و یه‌خه‌ی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پاداشته‌كه‌ ماددیش نه‌بێت به‌ڵام خۆ ئه‌كرێت به‌ ده‌ستخۆشیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌ست خۆشی له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ بكه‌ین هه‌میشه‌ گوڵێك ئه‌گه‌ر چه‌ندڕۆژێك ئاوی نه‌ده‌یت سیس ئه‌بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئاوی زیاده‌ت پێبده‌یت هه‌ر سیس و لاواز ئه‌بێت بۆیه‌ ئه‌كرێت به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خزمه‌تی گوڵ بكه‌ین و بۆن و به‌رامه‌ی ژینگه‌كه‌مانی خۆش بكات وجوانی به‌ ژینگه‌و سروشته‌كه‌مان ببه‌خشێت. ..
هیوادارم فه‌رمانبه‌رانی و كارمه‌نده‌كانی سه‌ركه‌وتوو بن و خزمه‌تی زیاتر و زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌رده‌وام به‌م نه‌فه‌سه‌وه‌ كاربكه‌ن و هاوڵاتیانیش هاوكاریان بكه‌ن تا به‌جوانترین شێوه‌ كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ ببرێت و هیوادارم فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی تریش هاوشێوه‌ی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ كاربكه‌ن له‌ كۆتایی جارێكی تر هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ خزمه‌تگوزارێكه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌موو كارمه‌نده‌كانی تریان به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن و وه‌ك هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه ده‌یووت و ده‌یووته‌وه‌ ((نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە