لەخۆپیشاندانێکدا لەبەرلین:  ١٢٣ پۆلیس بریندار دەکرێ و بەدەیان ئۆتۆمۆبێلیش  دەسوتێنرێ

لەخۆپیشاندانێکدا لەبەرلین: ١٢٣ پۆلیس بریندار دەکرێ و بەدەیان ئۆتۆمۆبێلیش  دەسوتێنرێ

 

ئێوارەی دوێنێ شەممە ٩/٧ و دواتر نیوەشەو بەهۆی خۆپیشاندان و توندوتیژیەوە لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چەندین ئۆتۆمۆبیل سوتینران ودەیان کەسیش برینداربوون..پۆلیسی بەرلین پێیوایە ئەو خۆپیشاندانە لەپێنج ساڵی ڕابردودا دوژمنکارانەترین وپڕتوندو تیژترین خۆپیشاندان بووە.

“کەناڵی یەک ودوو،فۆکس(ARD,ZDF.FOCUS)ی ئەڵمانی بڵاویانکردەوە خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی نارەزایی بەرامبەر بەحکومەت وچۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەل توندوتیژیدا لەلایەن بەشێک لەچەپە توندڕەوەکانەوە دەستیپێکردووە سەرەتا بەهیمنی وئاشتیانە بەڕێوەچووەو پاشان لەکاتژمێر(١)ی شەودا واتە ١٠/٧/٢٠١٦ جارێکیتر سەری هەڵداوەتەوەو توندوتیژی وپەلاماردانی لێکەوتەوەو بەداروبەردو مۆلۆتۆف ویاریە ئاگرینەکان و شوشە بەربونە هێزەکانی پۆلیس و ئۆتۆمۆبێلی پارککراوی خەڵکیان سوتاندوەو زیانێکی زۆریان بەماڵ و حاڵی خەڵکی گەیاندو لەئەنجامدا ١٢٣ پۆلیسیش برینداربوون..ژمارەی بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە نزیکەی٢هەزار کەس بووەو سەرەتا بەشێوەیەکی ڕەمزی وەک چەپ لەشەقامی”فریدریش” بۆ دەرخستنی باری ژیان و گوزەران و کرێی خانوو چاک کردنی ئەو کێشانە ڕێپێوانەکەیان دەستپیکردوە بەلام دواجار ئۆتۆمۆبێلەکانی لێواری شەقامەکەیان سوتاندووە..لەبەرمەترسی خۆپیشاندانەکە١٨٠٠پۆلیس بەشداری وپارێزگاری لەخۆپیشاندانەکە کردووە بەلام ئەوان هێرشیان کردۆتە سەر پۆلیس  بۆیە ناچار بەگازی فرمێسک ڕێژو گازی تیژ ڕوبەڕووی ئەوانە بونەتەوە کەتوندوتیژیان ئەنجامداوەو بونەتە هۆی زیانگەیاندن بەدوکان وماڵی خەڵکی..بەرزبونەوەی ئاستی توندوتیژی وتێکدان وسوتاندنی بەئەنقەست لەلایەن چەپە توندڕەوەکانەوە هاوشێوەی هامبۆرگ و لایبزیک بۆتە کێشەیەکی گەورە ئەگەرچی ژمارەیەکی یەکجار زۆری پۆلیس ئامادەبوون لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانی ڕێگە لەتوندوتیژی و هێرشەکانیان بگرن.ئەم مەترسیە وادەکات کەدەبێ ستراتیژیەتێکی ڕاست لە ١٨ی ئەیلولی داهاتودا  لەوادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی بەرلیندا بگیرێتەبەر چونکە لەوکاتەدا هەرلایەک دەیەوێ شوێن پەنجەی دیاربێت.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار