بەئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی  ئەڵمانیاو کارگێڕانی کۆمیتەو ئۆرگانەکانی(ی.ن.ک)،پرسەی حەمەی عەتێ بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی  ئەڵمانیاو کارگێڕانی کۆمیتەو ئۆرگانەکانی(ی.ن.ک)،پرسەی حەمەی عەتێ بەڕێوەچوو

 

کەسوکاری و نوێنەری حزب و لایەنە کوردستانیەکان مەراسیمی پڕشکۆی کەسایەتی تێکۆشەری دێرین حەمەی عەتێ لەهانۆڤەر بەرێوەچوو

 

*باوانی حەمەی عەتێ لەپرسەکەدا : هیوادارم ئاواتەکەی باوک بێتەدی وهەوێنی تەبایی و پاراستنی یەکێتیە جوانەکەی ناو یەکێتی بن

*دلێر سەیدا بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا: ستافی کۆمیتە تێکڕا لەپێشوازی هاتنی بەشداربوی پرسەکەدا بوون.

 

ڕۆژی١٣/١٢/٢٠١٥ بەسەرپەرشتی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئامادەبوونی دلێرسەیدا بەرپرسی کۆمیتەو کارگێڕانی وبەئامادەبوونی کەسوکاری وئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(لیژنەی هانۆڤەری پێشمەرگە دێرینەکان،ڕێکخراوە دیموکراسیەکان)زیندانیانی سیاسی،گەنجان،ژنان وخوێنداکاران نوێنەری حزب و لایەنە کوردستانیەکان و میرتەحسین بەگ میری ئێزدیان وجێگری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وکارمەندانی و ژمارەیەکی یەکجارزۆر لەکوردستانیانی،هانۆڤەروشارەەکانی(بەرلین،کیل،نۆرنبیرگ،ئیسن،کۆڵن،ڤوبەرتاڵ،دوسلدۆرف،میونشن،هایدلبێرگ،هامبۆرگ،بریمەن،ئاخن)مەراسیمی پرسەی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکان،خۆڕاگری زیندانەکانی بەعس و ڕۆڵەی بەوەفای خاک ونیشتمان محەمەدسابیر ناسراو بە(حەمەی عەتێ) لەشاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەشێوەیەکی شایستە بەرێوەچوو..مەراسیمی ئەم کەسایەتیە خۆشەویست وخەباتکەرە،ئەم کەسایەتیە دیارو نیشتمان پەروەرو خەمخۆرەی خاک و نەتەوە مەراسیمی پرسەیەکی ئاسایی نەبوو..!پەرۆشی کوردانی ئەڵمانیاو هاوسۆزی بۆکۆچی دوایی وماڵئاوایی کاکە حەمەی عەتێ سیمایەکی تری بەخشی و نیشانەی خوێندنەوەیەکی ویژدانیانەبوو بۆکۆچی ناوادەی ئەم کادرە پێشکەوتووەی یەکێتی..پرسەکە بەئاڵای کوردستان و وێنەو لۆگۆی(ی.ن.ک)و وێنەی کاکە حەمەی عەتێ  لەشاشەی فیدیۆ سکریندا بەدەربرینی پرسەو سەرەخۆشی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاوە شێوەیەکی جوانی بەخشی بوو..سەرەتای پرسەکە بەختیارتایەرمستەفا بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیابەرپرسی کەرتی رێکخستنی هانۆڤەرو کەسوکاری خوالێخۆش بوو پێشمەرگەی دێرین ونوێنەری حزب و ڕێکخراوەکان بەخێرهاتنی بەشداربوانیکردو لەبەرامبەر ئەرک وبەشداریکردنی میرتەحسین ئێزدی میری ێزدیان رێزی دەربڕی و شاندە یاوەرەکەشی لەو مەراسیمەداکردە دەرفەتێک بۆدەربڕینی هاوسۆزی(ی.ن.ک)و رێبازەکەی بۆێزدیان وقوربانیەکانی..لەمەراسیمەکەدا باوانی حەمەی عەتێ کوری خوالێخۆش بوو وتارێکی پڕ لەدەربڕینی هەستی جوانی خۆیکردە پەیامی بنەماڵەکەیان وسوپاسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو هەموو ئەوپێشمەرگە دێرینانەو رێکخراوو نوێنەری حزب و لایەنەکانکردو بەشداری گەرموگوڕیانی بەدەربڕینی هەستێکی جوان وەسفکرد..لەوتارەکەیدا بەناوی بنەماڵەکەیانەوەو بەناوی بەدریەخانی خوشکی کاکەحەمەی عەتێ کەلەپرسەکەدا ئامادەبوو دوبارە سوپاسی بەشداریکردنی کردن،باوان وێڕای دەربڕینی ئەو هەستە جوانە هیوای خواست ئاواتەکەی باوکی بێتەدی وهەموان یەکێتی ناویەکێتی بپارێزن ویەکێتیە جوانەکەی هەستانەوەو هەلوێستەکان بەرجەدسستەبکەن..باوان بەهەستێکی وروژاوی پیرۆزیەکانی باوکایەتیەوە ئەو مانایەی بەخشی کەکوڕی رێبازەکەی باوکیەتی و باوکی ئیلهام بەخشی خەبات و بەردەوامی خۆیی کەسوکارەکەیان دەبێ لەرێبازی کوردایەتی..بەومانایەی یەکێتی وکوردایەتی دوانەی یەکن و جیانابنەوە..لەمەراسیمەکدا هەڤاڵ بەختیار تایەر مستەفا بەناوی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو هانۆڤەرو کەسوکارو پیشمەرگەی دێرینەوە سوپاسی ئەرک و ماندوبون و بەشداربوانی پرسەی تێکۆشەری دێرین کاکە حەمەی عەتێی کردو ئەوبەشداریکردنەی بەنیشانەی رێزو وەفا بۆشەهیدان وتێکۆشەرانی ماندوی ئەم گەلە وەسفکرد..هاوکات پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٣/١٢ستافی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیا سەردانی کەسوکاری کاکەحەمەی عەتێ یان کردوو لەلایەن بەدریەخانی خوشکی وکاک رێبوارو براکانی وباوانی کوڕی وکاکە دڵشادی برازای خوالێخۆش بوەوە پێشوازیان لێکراو هاوسۆزی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیایان بۆکەسوکاری دەربڕی لەبەرامبەردا سوپاسی هەڵوێستی یەکێتیانەیان کردو (بەدریە خانی)خوشکی بەناوی بنەماڵەکەیانەوە سوپاسی کۆمیتەی کرد..ڕاشیگەیاند کاکە حەمەی عەتێ هەمیشە شانازی بەیەکێتی و مام جەلالەوە دەکردو کوڕی یەکێتی بوو. سەبارەت بەپەرۆشی کوردانی هانۆڤەر کاکە سامدار ئەندامی(ی.ن.ک)و پێشمەرگەی دێرین نیگەرانی لیژنەی پێشمەرگە دێرینەکانی هانۆڤەری بەکۆچی دوایی کاکە حەمەسابیر وەک پێشمەرگەی دێرین لەبری هاوڕێکانی ڕاگەیاندو ئاگاداری کردین کەلیژنەی هانۆڤەر بەپەرۆشەوە بەشداریانکردووە..هەرلەمەراسیمەکەدا دلێرسەیدا بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا بەکەناڵەکانی(ی.ن.ک)ی ڕاگەیاند کاک حەمەی عەتێ کوڕی رۆژە سەختەکان و کادری پێشکەوتووی یەکێتی بوو ئێمە بۆ رێزلێنان بەتەواوی ستافی دەستەی کارگێڕی کۆمیتەوە هاتوین تا لەپێشوازی میوانانی ئەم تێکۆشەرەدابین و ئەوەش ئەرکەو لەسەرمانە..

شیهاب عوسمان/ئەڵمانیا:

DSC06958 DSC06954

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە