بـــەپــەلــە
د. نەجمەدین کەریم ژوورێكی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ هاوبەش بۆ بەرپەرچ دانەوەی‌ باندەكانی‌ تاوان لە كەركوك پێكدەهێنێت

د. نەجمەدین کەریم ژوورێكی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ هاوبەش بۆ بەرپەرچ دانەوەی‌ باندەكانی‌ تاوان لە كەركوك پێكدەهێنێت

لە كەركوك ژوورێكی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ هاوبەش بۆ بەرپەرچ دانەوەی‌ باندەكانی‌ تاوان پێكدەهێندرێت. د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری‌ كەركوك‌ و سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ئەمنی‌ كەركوك لە میانەی‌‌ سەرپەرشتیكردنی‌ كۆبونەوەی‌ لیژنەی‌ ئەمنی شارەكە بڕیاریدا, بە پێكهێنانی ژوورێكی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ هاوبەش بۆ بەرپەرچ دانەوەی‌ باندەكانی‌ تاوان  لەپارێزگاكە. هاوكات پارێزگاری كەركوك ڕاشیگەیاند: هەماهەنگی هاوڵاتییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكاندا بۆ سەرخستنی‌ كارەكانیان گرنگی‌ تایبەتی هەیە, تەئكیدی لەوەشكردەوە كە دەبێت هەماهەنگی‌ تەواو لە نێوان سەرجەم هیزە ئەمنییەكان بۆ ئاشكرا كردنی‌ تاوانباران هەبیت. نەجمەدین كەریم ئەوەشی خستەروو , دەزگا ئەمنییەكانی‌ كەركوك پێشتر چەندین قوربانییان داوە لە پێناو پاراستنی‌ ئەمن ‌و ئاسایشی‌ شارەكە,لەئێستاشدا كارەكانیان چڕتر دەكەنەوە لە پێناو دوور خستنەوەی‌ مەترسییەك لەسەر كەركوك

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە