مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر سەردانی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستانی عیراقیان كرد

مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر سەردانی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستانی عیراقیان كرد

پێش نیوەری ئەمرۆ دوو شەممە 18-07-2016 وەفدێكی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان هەڤال (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر و جێگر و كارگێڕان و ئەندامانی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەند سەردنی بارەگای كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستانی عیراقیان كرد،لەلاین ( احمد شیروانی) لێپرسراوی كۆمیتەی پارێزگای هەولێر و كارگێڕ و ئەندامانی كۆمیتەكە زۆر بە گەرمی پێشوزای یان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا هەردوو لا باسیان لە پەیوەندی نێوانیان كرد و بەپێویستیان زانی لە ئێستادا زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدەن و ئاگاداری بارودۆخی سیاسی و ئیداری ناوچەكە بن و راوێژ پرسوڕا بە یەكتری بكەن ،
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا باسیان لەو بارودۆخە سیاسییە چەقبەستوەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی كرد، هەڤال (رزگار عەلی حەمەجان) گوتی ئێمە وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەئەركی سەرەكی خۆمانی دەزانین كار بۆ باشتر كردنی گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی بكەین و ئاشتەوایی لە نێوان لایەنەكان دروست بكەین، وەك دەبینن تا ئێستا ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردویەتی تەنها نێوەندگیری لایەنەكان بووە بە گشتی، بۆیە لەمەو دوا كار دەكەین بۆ گۆڕانكاری ریشەیی سیاسی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان چونكە هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەین و دەزانین خەڵك چتیر بەرگەی ئەو نەهامەتی و برسێتیە ناگرێ‌.
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا جەنگی داعش و بەشداری قارەمانانەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەشداری كردنیان لە ئازاد كردنی ناوچە كوردستانیەكان و شاری موصل و باردۆخی ناوچەكە دوای جەنگی داعش بە گشتی باسی لێوە كرا. هەردوو لا گوتیان پێویستە كورد لەم دۆخەدا یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بێت لەبەرامبەر هەر ئەگەر و مەترسیەك كە روو لە هەرێمەكەمان بكات.

پـــەیـــوەنــدیــدار