شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و هەرێم كەمال ئاغا و لاهوری شێخ جەنگی سەردانی مەڵبەندی 3ی رێَكخستنی هەولێریان كرد .

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و هەرێم كەمال ئاغا و لاهوری شێخ جەنگی سەردانی مەڵبەندی 3ی رێَكخستنی هەولێریان كرد .

پێش نیوەری ئەمرۆ سێ‌ شەممە 19-07-2016 هەریەك لە بەڕێزان شاڵاو كۆسرەت رەسول و هەرێمی كەمال ئاغا ئەندامانی سەركردایەتی و لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی هێزەكانی دژە تیرۆر سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێریان كرد لە لایەن هەڤاڵ (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بە ئامادەبوونی جێگر و كارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند و كادرانی سنوری مەڵبەندی هەولێر پێشوازیكران.
لە دانیشتنێكدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و یەكدەنگ بوون لەسەر پاراستنی ریزەكانیان و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی،
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا باسیان لەو بارودۆخە سیاسیە چەقبەستوەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە گشتی كرد، هەڤال (رزگار عەلی حەمەجان) گوتی وەك دەبینن تا ئێستا ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردویەتی تەنها نێوەندگیری لایەنەكان بووە بە گشتی، بۆیە بە هەموو هەوڵ و تاواناكانمان هەوڵدەدەین بۆ گۆڕانكاری ریشەیی سیاسی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان، چونكە وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەین خۆمان بە خاوەنی حكومەت و هەرێمی كوردستان بۆیە دەزانین خەڵك چتیر بەرگەی ئەو نەهامەتی و برسێتیە ناگرێ‌.
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا ئامادەبووانان سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی دژە تیرۆریان كرد بەرامبەر ئەو هەموو قارەمانێتیەی پێشمەرگە و هێزەكانی دژە تیرۆر لە پاراستنی سەروماڵی خەڵكی كوردستان و ئازاد كردنی ناوچە كوردستانیەكان و بەتایبەتی شاری كركوكدا نواندیان، هەر لەو دانیشتنەدا باردۆخی ناوچەكە دوای جەنگی داعش بە گشتی باسی لێوە كرا. ئامادەبوانیش لە لایەن خۆیانەوە بە پرسیار و تێبینی و پێنشار دانیشتنەكەیان دەوڵەمەند تر كرد.

پـــەیـــوەنــدیــدار