قادر عەزیز: زۆر لە حیزب و لایەنەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێتی یەکبگرن

قادر عەزیز: زۆر لە حیزب و لایەنەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێتی یەکبگرن

سکرتێری حیزبی ئایندەی کوردستان كە حیزبەكەی بڕیاریداوە بچێتە ناو یەكێتییەوە دەڵێت: زۆر لە حیزب و لایەنەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێتی یەکبگرن.

قادر عەزیز، لەبەرنامەیەكی رووداو سەبارەت بە چوونی حیزبەكەی بۆ ناو یەكێتی رایگەیاند “یەک کۆبوونەوە لەنێوان لیژنەی باڵای هەردوو حیزبی ئایندەی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدراوە، وەکو پرەنسیپ لە کۆبوونەوەکە رێککەوتین لەسەر ئەوەی ئەم یەکگرتنەوەیە ئەنجام بدرێت”.

وتیشی “زۆر لە حیزب و لایەنەکان لەسەر هێڵن، هەندێکیان پەیوەندیشیان بە من کردووە، هەندێکیان چاوەڕێی ئەو هەنگاوەی ئێمە دەکەن، بە هەزاران کەس لە ماوەی رابردوودا لە یەکێتی دوورکەوتووەتەوە، ئێستا پێموایە قۆناخێک هاتووەتە پێش هەموومان هەست بە مەترسی دۆخەکە و بەردەوامبوونی ئەو قەیرانانە دەکەین”.

س:سپی

پـــەیـــوەنــدیــدار