ئەڵمانیا – میونشن:  ڕوداوی تەقەکردن لەمۆڵێکی بازرگانیدا

ئەڵمانیا – میونشن: ڕوداوی تەقەکردن لەمۆڵێکی بازرگانیدا

 

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە پێش کەمێک دەنگی تەقە لەناوەندی بازرگانی ئۆلۆمپیاد بیستراوەو دەسبەجێ پۆلیس بەچڕی گەیشتۆتە شوینی ڕوداوەکەو فرۆکەی هێلیکۆپتەریش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە..وتەبێژی پۆلیس دەڵێ هێشتا وردەکاری ڕوداوەکەو قوربانیەکانی نەزانراوەو بەدواداچونی لەسەر دەکرێ تابزانرێ ئەنجامدەری تاوانەکە پیاوە یان ژنە کەسێکە یان زیاتر وتیشی لەئێستەدا  پۆلیس سەرقاڵی کۆنترۆلکردنی بازاڕەکەن..ڕێگاکان گیراون و میترۆکان داخراون و هاتوچۆیان لەو ناوەدا ڕاگرتووە..دەنگوباسەکان جارێ تەمومژاوین هەندێک هەواڵی نافەرمی ئەوەیان گەیاند کەژمارەیەک لەخەڵکی لەناو مۆڵەکەدا لەنێوان کوژراوو برینداردان هەن بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی پشتڕاستی نەکردۆتەوە ئەو کەسەی بەکارەکە هەستاوە پەنابەرە یان نا ..وتەبێژی پۆلیس پێی وایە ڕەنگە ئەم کارە لەوە گەورەتربێت و ئەگەری ئەوە هەیە کوژراوو برینداری زۆر هەبێت.. ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانیش بلاویانکردەوە ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە ڕایکردووەو هەندێک هەواڵی تریش هەیە سەبارەت بەوەی کەلەشوینێکی تری میونشن تەقەکرابێ..بەلام تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە..شایانی باسە هەر لەدوای کۆدەتا شکستخواردوەکەی تورکیاوە پێشبینی ئەوە دەکرێ تورکەکانی ئەڵمانیا بەسەر لایەنگرانی ئەردۆگان و گیولەن دا دابەشبن وئەگەری سەرهەڵدانی توندوتیژیش هەیە..لەم بارەیەوە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداریداو ڕایگەیاند ئەوان ریگەنادەن ململانێ وتوندوتیژیەکانی تورکیا بگوازرێتەوە ناوئەڵمانیا..لەلایەکی ترەوە دوای ڕوداوی چەند رۆژی ڕابردوو کەلەشەمەندەفەرێکدا ڕویداو تیرۆرستێکی سەر بەداعش بەتەور ٥ کەسی بریندارکردوو دواتر خۆشی کوژرا شەقامی ئەڵمانی ترساندووەو حکومەت و دەزگاکانی سەرقاڵ کردووەو ئەوە دەگەیەنێ کە مەترسی تیرۆریستی لەئارادایە.

بۆبینینی ڕەداوەکە ئێرە کلیک بکە:

http://www.heute.de/liveblog-schuesse-in-olympia-einkaufszentrum-in-muenchen-44513200.html

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

سەرچاوە:کەناڵی ZDF

پـــەیـــوەنــدیــدار