شێركۆ میروەیس رۆڵی كۆمیتەی سەعدییەی بەرزنرخاند

شێركۆ میروەیس رۆڵی كۆمیتەی سەعدییەی بەرزنرخاند

رۆژی 26/7/2016هەڤاڵ شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی رێكخستنی خانەقین بە ئامادەبوونی بەشێك لە هەڤاڵانی مەڵبەند لەگەڵ كۆمیتەی سەعدییە كۆبوەوە ، سەرەتای كۆبونەوەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكر د ، دواتر هەڤاڵ شێركۆ میروەیس رۆڵی كۆمیتەی ناوبراوی بەرزنرخاند ،كە خۆنەویستانە كاریان كردووە بۆ خزمەت كردنی هاوڵاتیانی ناوچەكە بە پێكهاتە و ئاین و ئاین زاكان بە بێ‌ جیاوازی ، ووتیشی : هەوڵەكانی خۆتان لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری ناوچەكە و شارەكە بخەنەگەر، چونكە خەڵكی ئەم شارە رووبەرووی سیاسەتی درندانەو وێرانكاری زۆری رژێمی بەعس بۆتەوە ئەمەش ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانی دەخاتە ئەستومان بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمانەوە و ناوچەكە ئاوەدان بكەینەوە رایشی گەیاند: یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیرەو كەری سیاسەتی چەپكە گولەكە كە بۆیە بەبێ‌ جیاوازی بەدەم داوا و داخوازیەكانی هاوڵاتیانی ناوچەكە چووە و هەوڵەكانی خۆی لەو پێناوەدا خستوتەگەر بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە ، ئەوەشی وت : یەكێتی لەدڵی نائۆمیدی دا دروست بوو بۆ بەدی هێنانی ئامانج و خەونە بەدی نەهاتوەكانی گەلەكەمان،هەروەها شێركۆ میروەیس بەتیروتەسەلی باسی لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی وناوچەكەیبە تایبەت كرد و تیشكی خستە سەر ئەو بارودۆخ و پێشهاتانەی ناوچەكە و رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەگرنگ وەسف كرد لە هاوكێشەسیاسیە، هەروەها هەوڵەكانی خۆیشیان دووپات كردەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری شاروچەكە كە لە رێگەی لایەنە پەیوەندارەكانەوە .
لای خۆشیانەوە ئامادەبوان چەندین پرسیار وسەرنجیان ئاراستەی لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین كرد و وەڵامی پێوستیان درایەوە .

پـــەیـــوەنــدیــدار