ڕۆڵی کادیرانی هەردوو مەڵبەندی کەرکوك و نەینەوا بەرز نرخێنرا

ڕۆڵی کادیرانی هەردوو مەڵبەندی کەرکوك و نەینەوا بەرز نرخێنرا

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 26/7/2016 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ مامۆستا (سه‌یفه‌دین) و  ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند پێش وازی كرد له‌ شاندێكی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی 7ی موسڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ(هه‌ڵۆ پێنجوێنی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند.

له‌و دیداره‌داباروودۆخی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له‌ هه‌ردوو سنووری كه‌ركوك وموسڵ باس كرا.جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كی باشی نێوان كادیرانی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌. ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا سنووری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌ ڕووی دانیشتوان و نه‌ته‌وه‌و پێك هاته‌كان سنووری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندیش بووه‌ ئامانجی هێرشی تیرۆرستانی داعش . ستایشی ڕۆڵی كادیرانی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌ شان به‌ شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ شداریان له‌ شه‌ڕه‌ كان كردووه‌ . له‌ درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند جه‌ختیان له‌ به‌دیهێنانی به‌ رنامه‌و ئامانجه‌كانی (ی ن ك) كرده‌وه‌ كه‌وا سه‌رۆك (مام جه‌لال) داڕێژه‌ری بووه‌ كه (ی ن ك) هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌مه‌ هه‌رده‌م له‌ گه‌شه‌سه‌نداده‌بێت.

5 4 3 2

پـــەیـــوەنــدیــدار