کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك بەشداری لە 27 مین ساڵوەەگەڕی شەھید کردنی رێبەری ناوداری كورد، دۆكتور قاسملوو و ھاورێیانی دەکات

کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك بەشداری لە 27 مین ساڵوەەگەڕی شەھید کردنی رێبەری ناوداری كورد، دۆكتور قاسملوو و ھاورێیانی دەکات

له‌ شاری شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی ولاتی دانیمارك له‌مه‌راسیمێکی شکۆداردا ، 27 مین ساڵوەەگەڕی شەھید كرانی رێبەری ناوداری كورد، دۆكتور قاسملوو و ھاورێیانی بەسەرپەرشتی  کۆمیتەی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەبەشداری نوێنەرانی هێز و لایەسیاسیەکانی کورستانی رەوەندی کوردی به‌رزڕاگیرا،

مه‌راسیمه‌که‌ به‌سرودی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێک وه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستیپێکرد ، پاشان وتاری كۆمیتەی دانمارك بەو بۆنەوە لە لایەن سلێمان كەلەشی بەرپرسی گشتی كۆمیتەی حیزب خوێندرایەوە.

دواتر یادەکە درێژەی کێشا بە سمینارێك بۆ  دکتۆر یەکتا ئۆزوون  بە باسێك لەسەر کەسایەتی و ژیانی شەهید د. قاسملو ، هەروا رۆلی ئەو شەهیدە مەزنە لە جیهانی دەرەوە و ناساندنی کوردو کێشەی کورد بە کۆمەلگای نێونەتەوەیی بەگشتی.

بەو مەبەستەش بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمرکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان شاندێك کە پێك هاتبوو لە بەرپرسی کەرتی رێکخستنی کۆپنهاگن هاورێ مەحمود و ئەندامی کەرت هۆشیار مەحمود لە یادەکە ئامادەبوون .

beshdary le kory pdki4 beshdary le kory pdki

پـــەیـــوەنــدیــدار