ڕێککەوتنێکی نهێنی مەسعود بارزانی و مالکی ئاشکرا دەکرێت…

ڕێککەوتنێکی نهێنی مەسعود بارزانی و مالکی ئاشکرا دەکرێت…

ڕێکەوتنێکی نھێنی نێوان پارتیی دیموکراتی کوردستان و حزبی دەعوەی سەر بەنوری مالیکی ئاشکرادەبێت، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران وردەکاریی ئەو ڕێکەوتنە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، ھیچ کاتێک پارتیی بۆ ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەکان پرس و ڕا بەلایەنە کوردییەکان ناکات

بەگوێرەی زانیاریەکان، لەئێستادا بەرپرسانی پارتیی لەھەوڵدان بۆئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەکان توندوتۆڵ بکەن و ئامادەییشیان بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ چەند حزبێکی سەر بەسوننەکان دەربڕیوە

لەبارەی ئەو ڕێکەوتنانەشەوە، شوان داودی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی ڕاگەیاندوە، “بەمێژوی خۆی، پارتیی پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ ھەموو ھێزە عیراقییەکان ھەبوەو کۆبونەوەی بەردەوامیشی لەگەڵیان ئەنجامداوە، بەبێئەوەی بۆچونی ھیچ ھێزێکی تری سیاسی ھەرێم وەربگرێت، چەندین ڕێکەوتنی نھێنی و ژێربەژێریشی کردوە

شوان داودی ڕێکەوتنێکی نھێنی نێوان پارتیی و حزبی دەعوەی ئاشکراکردو وتی:”ئێمە ئاگادارین درێژکردنەوەی ویلایەتی دوەمی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڕێکەوتنێکی نھێنی پارتیی و حزبی دەعوەو بەواژۆی ھەریەک لەمەسعود بارزانیی و نوری مالیکی بوە

ئاماژەی بەوەشدا، پارتیی ئەو ڕێکەوتنە نھێنیی و ژێربەژێرانەی ئەنجامیدەدات، بەجۆرێکی ترو بەشێوازێکی تر شەرعیەتی پێدەدەن، لەکاتێکدا لەمێژوی ئەو حزبەدا ھیچ کاتێک بۆ ڕێکەوتنەکانی، پرسی بەلایەنە سیاسییەکان نەکردوەو ڕاوبۆچونی ھیچ لایەنێکیشی وەرنەگرتوە.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار