به‌پێچه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ناحه‌زان، دۆخی ئه‌منی باكوری حه‌مرین و جه‌له‌ولا ئارامه‌..

به‌پێچه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ناحه‌زان، دۆخی ئه‌منی باكوری حه‌مرین و جه‌له‌ولا ئارامه‌..

 

دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ كه‌ناڵی تیڤییه‌وه‌ ده‌نگۆی كه‌وتنه‌به‌ر هه‌ره‌شه‌ی سنوری باكوری حه‌مرین و جه‌له‌ولا له‌ لایه‌ن حشدی شه‌عبیه‌وه‌، بڵاو كردوه‌و، ئه‌وه‌ش له‌كاتی هات ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌ لایه‌ن گروپێكی له‌و حشده‌وه‌ گلدرابوون..
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٥-١١-٢٠١٥ به‌هیمه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ربوون، له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی ڕێكخستنی خانه‌قین و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازی گه‌رمیان لێكراو دوا ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌ ره‌وشی سه‌ڵامه‌تی و ته‌ندروستیان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا به‌م شێوه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان رونكرده‌وه‌و دڵنیاییشی دایه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له‌م سنوره‌و ڕاگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ له‌ دوای ئاگاداربووبه‌وه‌مان له‌ رودانی گلدانه‌وه‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمار له‌ لایه‌ن گروپێكی نه‌دیاره‌وه‌، ده‌ست به‌جێ له‌ رێگه‌ی دۆستانی خۆمان به‌هیمه‌تی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی توانیمان برا پێشمه‌رگه‌كانمان ئازاد بكه‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاروباری ئاسایی خۆیاندا..
پاشان ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه‌هه‌ندێ تیڤی ده‌یانه‌وه‌ به‌ مه‌رامی تێكده‌رانه‌ ره‌وشی ئارامی سنوره‌كه‌ تێكبده‌ن، لێره‌دا دڵنیای هاونیشتیمانانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ جموجۆڵێكی ئه‌وتۆ نییه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌مان بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و ئه‌وه‌ش دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ پرۆپاگه‌نده‌ ناحه‌زییه‌دا خزمه‌ت به‌ گه‌له‌كه‌مان ناكات و پێویسته‌ به‌رپرسیارانه‌ له‌ دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌ بكرێت..

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە