هەرێم کەمال ئاغا بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی سەردانی مەکۆی سەرەکی گۆڕان دەکات

هەرێم کەمال ئاغا بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی سەردانی مەکۆی سەرەکی گۆڕان دەکات

ڕۆژی 2-8-2016 هەرێم كەمال ئاغا , ئەندامی ئەنجومەی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هاورێیەتی جەمال یوسف ئەندامی پێشوی پەرلەمان و قادر حەسەن بەرپرسی رێكخستنی مەڵبەندی دهۆك و وەفدێكی مەڵبەند سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆرانیان لەشاری دهۆك كردو لەوێ‌ لە لایەن موئەید ئەحمەد بەرپرسی مەكۆو كادرانی پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا بارودۆخی هەرێم و چەند پرسێك باسی لێوە كرا و هەرێم كەمال ئاغا هیوای خواست رێككەوتنی یەكێتیی و گۆران ببێتە راەنگدانەوەەیەك بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسیی و بەدەست هێنانی مافی چارەی خۆنوسین .

پـــەیـــوەنــدیــدار