شێركۆ میروەیس رۆڵی شەهیدی سەركردە جەبارفەرمانی لە مێژووی گەلەكەمانی بەرزنرخاند

شێركۆ میروەیس رۆڵی شەهیدی سەركردە جەبارفەرمانی لە مێژووی گەلەكەمانی بەرزنرخاند

رۆژی 2/8/2016هەڤاڵ شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی رێكخستنی خانەقین بە ئامادەبوونی هەڤاڵان حاكم عومران جێگری مەڵبەند و سەبیحە خان هاوسەری شەهیدی فەرماندە جەبار فەرمان و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەڵبەند ، لەگەڵ ئەنجوومەنی مەڵبەند كۆبونەوە ،
لەو كۆبونەوەیەدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین باسی لە بارودۆخی ناوچەی خانەقین و دەوروبەری بەشێویەكی گشتی و ئەو پێشهاتە سیاسیانەی بە تایبەت كرد، هاوكات رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بەگرنگ وەسف كرد لەو هاوكێشە سیاسیانە و چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی ئەو بارودۆخانەی ، كە لە مەیدانی عێراق وناوچەكەدا هەن و سود وەرگرتن لەو هەلانە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و ئایندەی گەلی كورد ،
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا هەڤاڵ شێركۆ میروەیس رۆڵی كادرانی سنورەكەی بەرزنرخاند ،كە خۆنەویستانە كاریان كردووە بۆ خزمەت كردنی هاوڵاتیانی ناوچەكە بە پێكهاتە و ئاین و ئاین زاكان ، ئەوەشی بەئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانی زانی بۆ خزمەن كردنی خەڵكی شاری خانەقین و دەوروبەری بە بێ جیاوازی ،
پاشان شێركۆ میروەیس ئاماژەی بە چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ ساڵیادی شەهیدی سەركردە جەبار فەرمان كردو مێژووی خەباتی پر شكۆی ئەو كەڵە پیاوەی بە بیری ئامادەبوان هێنایەوە و تیشكی خستە سەر قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی و رۆڵی فەرماندە جەبار فەرمانی لە مێژووی شۆرشی نوێ گەلەكەمانی بەقارەمان و دوژمن بەزین وەسف كرد ، هاوكات ئامادەبوانی راسپارد بۆ ئامادەكردنی مەراسیمێكی پرشكۆ بۆ ئەو كەڵە پیاوە .

لەكۆتایدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان ئاراستە كرد و وەڵامی پێوستی هەموو لایەك درایەوە .

پـــەیـــوەنــدیــدار