شێركۆمیروەیس : شەنگال كارەساتێكی دڵتەزین بوو

شێركۆمیروەیس : شەنگال كارەساتێكی دڵتەزین بوو

 

رۆژی 3\8\2016 لەبارەگای قایمقامیەتی قەزای خانەقین ، وەك هاو سۆزییەك بۆ كارەساتی شەنگال بە ئامادەبونی شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی خانەقین و قایمقامی قەزای خانەقین محەمەد مەلا حەسەن و یەكە ئیداریەكانی شاری خانەقین و دەوروبەری و ژمارەیەك لە ئەفسەر و پلەداران ، چەند چریەك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان و شەنگال .

هاوكات شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین هاوخەمی خۆی و مەڵبەندی خانەقینی بۆ كارەساتی شەنگال دەربری و بەكارەستێكی دڵتەزین بۆ هەموو گەلی كورد و شەنگالیەكان وەسفی كرد و هیوای خواست جارێكی تر كارەساتێكی لەو شێوەیە بەسەر گەلی ستەم دیدەی كورد دووبارە نەبێتەوە ، ئەوەشی راگەیاند : پاراستنی هاوڵاتیانی شەنگال ئەركی هەمووانە، بۆیە پێوستە كار بكەین لە پێناو لە ناوبردنی بیری توندرەوی لەووڵاتدا .
هەر لەوبارەیەوە قایمقامی قەزای خانەقین ئاماژەی بەوە كرد بەبۆنەی یادی كارەساتی شەنگال مەراسیمیكمان رێكخست بۆ گەورەی ئەو كارەساتە و شەنگال ،هیوایشی خواست ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی رزگاربیت و ئاوەدان بكرێتەوە لە لایەن حكومەتی هەرێم و لایەنە نێودەوڵەتیەكان و تەئكیدیشی كردەوە شاری خانەقین بەدڵ و بە گیان لە گەڵ خەڵكی شەنگالدان .

111 66 55 44 33 2

پـــەیـــوەنــدیــدار