كۆمیته‌ی نه‌رویج به‌شداری كۆنگره‌ی 2ی رێكخراوی یاری كورد ده‌كات

كۆمیته‌ی نه‌رویج به‌شداری كۆنگره‌ی 2ی رێكخراوی یاری كورد ده‌كات

 

لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی  یاری کورد  ، هەندرێن باوەنوری بەهاورێیەتی هەڤال نەبەز سەلیم ئەندامی کۆمیتەی نەرویج، بەشداریکرد لە   کۆنگرەی دووی رێکخراوی یاری کورد لە وڵاتی نەرویج ، پەیامی پشتیوانی کۆمیتەی پێراگەیاندن

 

لە کۆنگرەکە، هەندرێن باوەنوری بەرپرسی ک کۆمیتەی نەرویجی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وتاری کۆمیتەی پێشکەشکرد. لە وتارەکە وێرای پیرۆزبایی کۆمیتە لە ئەندامانی رێکخراوەکە ،  وتی ” ەکێتی وەک حیزبێکی سۆشیال دیموکراتی پێشکەوتو خواز لە سەرەتای دروستبونمانەوە باوەڕی تەواومان بە ئازادی مافی دەربڕین و بیرو باوەڕە ئاینە جیاوازەکان هەبوە سەرۆک مام جەلال و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیمان هەردەم ڕیزی تایبەتیان هەبوە بۆهاونیشتیمانیانمان لە بیروباوەڕە جیاکانی ناو نەتەوەکەمان کە لە( یارسان و ئیزیدی و عەلویەکان و زەردەشتیەکان و کریستیانەکان )خۆی دەبینێتەوە ،بە گوێرەی بەڵگە میژوییە کان شوێنکەوتوانی ئەو ئاینە دریژە پێدەری ئاینی یەزدانی کۆنی کوردانن کە زۆر پێش هاتنی ئاینی ئیسلام بونیان هەبوە مێژو نوسەکان باسیان کردوەو کتێبی پیرۆزی ( سەرەنجام ) وشا خۆشین و سوڵتان سەهاک و بابە یادگار شاهێدی بونی ئاینی یارسانن ،

لە درێژەی وتارەکەی باوەنوری  تیشکی خستە سەر ئەو سەرکردەو پێشمەرگانەی  کە لەئاینە جیاوازەکان بووە بەتایبەت کاکەیی لە نێو ریزەکانی یەکێتیی خەباتیان کردووە بۆ ئازادی و  گەیشتن بەمافەکانیاندا

وتیشی ”  ئەوەی کە لیی دڵنیاین ئەوەیە یارسان تەنها ئاین و بیرو باوەڕ نیە بەڵکو فەرهەنگی نەتەوەیی و و بیر کردنەوەو دونیا بینینەکانی مێژوی گەلەکەمانە لە هەرکوێ کوردی یارسان هەبوبێت تەمبورو میوزیک و هونەری کوردی گەشەی کردوە ، یارسانەکان شوێن پەنجەیان دیاربوە لە نێو مێژوی هونەری کوردی و زۆر کەڵە هونەرمەندیان تیا هەڵکەوتوە دەتوانم بڵێم یارسانەکان ئەو نەوەیەی کوردستان و زاگرۆسن کە بە ئەندازەی مێژوی لەت و پەت کراوی گەلەکەمان ئەوان هونەرو جوانی و کلتوری ڕەسەنیان لای خۆیان پاراستوە جێی داخ و ئاماژە پیکردنە یارسانەکان هەردەم کەوتونەتە بەر شاڵاوی دوژمنانی داگیرکەر لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی یەکەمیان کە کورد بونە دوهەمیان ئاینی تایبەت بەخۆیان هەبوە بۆیە هەردەم نکوڵی لە مافەکانیان کراوەو ستەمی زۆریان بەرامبەر ئەنجامدراوە

پاشان باوەنوری تیشکی خستە سەر ئەو زولمەی لە یارسانەکان کراوە لەلایەن رژێمە داگیرکەرەکان بۆئەوەی دەستبەرداری ئاینەکەیان بن بەڵام ئەوان  قارەمانانە خۆگربونەو ڕوبەڕویان وەستاونەتەوە وەکو کێوە سەر کەشەکانی کوردستان ، چەندین جار پیاوە ئاینی و ناودارەکانیان لێ شەهید کردون و (جەمخانەکانیان ) لی تێکدراوەو ماڵ و سەروەتو سامانیان تاڵان کراوەو گوندو ڕەزوباخەکانیان سوتێنراوەو وێران کراوە کەچی بە یەکگرتویی و توانای لەبن نەهاتوی خۆیان هەلساونەتەوە سەرپی و بەردەوام بونە لە پاراستنی ئاین و کلتوری کوردەواری خۆیان و هەوڵە نەزۆکەکانی دوژمنان یەک تۆسقاڵ کاری تینەکردون

13912417_10154399640216764_2230238453443195219_n 13903277_10154399640771764_1588195074232457271_n 13886838_10154399640851764_8012752050216832630_n 13876651_10154399690976764_8039735166626259471_n

پـــەیـــوەنــدیــدار