بـــەپــەلــە
بە وێنە: لە خانەقین یادی نۆ ساڵەی کۆچی دوایی سەرکردەو فەرماندە جەبار فەرمان کرایەوە

بە وێنە: لە خانەقین یادی نۆ ساڵەی کۆچی دوایی سەرکردەو فەرماندە جەبار فەرمان کرایەوە

ئێواره‌ی دوێنێ له‌گه‌ڕه‌كی بانمیلی شاری خانه‌قین، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومی و پێشمه‌رگه‌ دیرینه‌كان و كه‌سوكاره‌كه‌ی، یادی نۆ ساڵه‌ی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان كرایه‌وه‌ .

 

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ له‌خوێندنگه‌ی جه‌بار فه‌رمان له‌گه‌ڕه‌كی بانمیل به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن هاوسه‌ری شه‌هیدی فه‌رمانده‌ جه‌لیل خانه‌قینیه‌وه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی  سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان لادراو دواتر به‌داگیرساندنی 9 مۆم مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد.

 

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی  و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی رێكخستنی خانه‌قین ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا : به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی رێكخستنی خانه‌قین و به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی له‌ سنوری خانه‌قین به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد .

 

وتیشی: ، ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی ملیله‌ته‌كه‌مانه‌، له‌ڕاستی دا ئه‌م جۆره‌ مه‌راسیمانه‌ وسازادانی مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه‌ كه‌  ببێته‌ به‌شێك له‌ نه‌رێتی سیاسی بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوومان تێبگه‌ن ئه‌و ئازادییه‌ی ئێَستا به‌ری ره‌نج و خه‌بانی هه‌ڤالاَنی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی جوانی خۆیان دابه‌م شۆرشه‌ له‌ چل ساڵی رابردوودا.

 

رونیكرده‌وه‌،  بانملیایشمان ده‌ست نیشان كرد له‌ به‌رئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك بلێن بانمیل ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ كوڕه‌ ئازاكانی خۆی ده‌به‌خشیه‌ نیشتمان ،زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ و پێشمه‌رگه‌ ئازاكانی ئێمه‌ لێره‌وه‌ رۆیشتن و بوون به‌ به‌شێك له‌ شۆرش،  ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد بۆ شۆرش و قوربانیان  بۆ ئه‌وه‌ی كه‌  ئه‌م رۆژه‌ به‌ دی بێت

 

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وبه‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمیانی هێزی پپێشمه‌رگه‌ی كوردستان , له‌وتارێكیدا رایگه‌یاند , به‌ رێزلینان له‌ خه‌بانی سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان وه‌سف كردكه‌ ژیانی خۆیان له‌ پیناوی وولاَتدا به‌خت كرد  ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد : راسته‌ تۆ له‌ ناومان نیت به‌لاَم خۆیندكاره‌كانی تۆ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دا رووبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بنه‌وه‌  و له‌ پێناو خاكی كوردستانه‌ گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن .

 

پاشان تیشكی خسته‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستدانی سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان یه‌كێك له‌ زیانه‌ گه‌وره‌كان بوو له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌گه‌ر له‌ ناومان بوایه‌ وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و تۆكمه‌ی و به‌رگری ئه‌و هێزه‌ زیاتر ده‌بوو .

 

ئه‌وه‌شی ووت : له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان زۆر پیاوی قاره‌مان و ئازامان له‌ ده‌ست داوه‌ و ئه‌و سه‌ركردانه‌ش له‌ دوای خۆیان كۆمه‌ڵێك خوێندكار به‌ جێ ده‌هێڵن ، كه‌ له‌سه‌ر رێبازی مامی گه‌وره‌مان فێری نیشتمان په‌روه‌ری و ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی كردین له‌به‌رامبه‌  دوژمنان و نه‌یارانی ملیله‌ته‌كه‌مان .

 

به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانێك له‌لایه‌ن روناكبیر عه‌لی عه‌بدوڵاو نمایشكردنی چه‌ند چالاكیه‌كی تر كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هێنرا .

111 108 105 104 103 102 92 90 88 63 52 49 48 29 25 24

پـــەیـــوەنــدیــدار