د. نەجمەدین کەریم شاری کەرکوك بە خوێنی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان پارێزراوە

د. نەجمەدین کەریم شاری کەرکوك بە خوێنی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان پارێزراوە

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 16/12/2015 دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌ شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ د. سه‌لیم جبوری سه‌ر‌ۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دا كۆبوه‌وه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بابه‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و قه‌یرانی ئاواره‌كان و ئه‌وئاسته‌نگانه‌ی كه‌ كه‌ركوكی گرتۆته‌ تاوتوێ كران.

پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وردی باسی بارودۆخی ئه‌منی و ئابوری شاره‌كه‌ی كرد وێڕای باسی قه‌یرانی ئاواره‌كان و هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان و كاركردن بۆ زامن كردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانیان و سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوك و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ باشتر كردنی دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و سوربون له‌سه‌ر ئازاد كردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ باشور و رۆژئاوای كه‌ركوك له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر تیرۆریستاندا تۆماریان كرد شان به‌ شانی هه‌وڵه‌كانی هێزی پۆلیس و ئاسایش و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ بۆته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی له‌خۆبورده‌یی و هاوكاری كردنی ئاواره‌كان و هاوڵاتییان و فه‌رمانگه‌ كانی شاره‌كه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌بونی هیچ كۆمه‌كێك باشترین هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ بوون .
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانگه‌كانی شاری كه‌ركوك قۆناغێكی باشیان بریوه‌ له‌ دۆسیی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌ به‌مافێكی ڕه‌وای خۆیانی ده‌زانن .

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ستایشی رۆڵی ئیداره‌ی كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی برا ئاواره‌كانیان كردوون و ئه‌و گه‌شه‌پێدانی گیانی پێكه‌وه‌ ژیان و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ركوكی پێ ناسراوه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە