وەفدێكی باڵای حیزبی ئیسلامی عیراق سەردانی مەكتەبی سیاسی ( ی.ن.ك ) دەكات

وەفدێكی باڵای حیزبی ئیسلامی عیراق سەردانی مەكتەبی سیاسی ( ی.ن.ك ) دەكات

وەفدێكی باڵای حیزبی ئیسلامی عیراق سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە شاری سلێمانی كرد و لەلایەن هەریەك لە مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و عومەر فەتاح كارگێری مەكتەبی سیاسیی و سەعدی ئەحمەدپیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لەتیف شێخ عومەر و ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی ی.ن.ك و بەختیار شاوەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق پێشوازیان لێكرا .
لەكۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكان نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەكانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و تەئكیدیشكرایەوە لە گرنگی گفتوگۆی نێوان سەرجەم لایەنەكان بۆ كۆتاییهێنان بە كێشە و ئاڵۆزییەكان.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا هەڤاڵ سەعدی پیرە ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حیزبی ئیسلامی عیراق داو و ووتیی : یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ حزبی ئیسلامی عیراق و كۆبوونەوەی ئەمرۆشمان بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی ئەو پەیوەندییە بوو .
ووتیشی : هەردوولا هاورابووین لەسەر ئەوەی كە پێویستە كۆكبین بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی كە لەعیراق هەیە .
لای خۆشیەوە سەرۆكی وەفدە باڵاكە ووتیی : لە كۆبوونەوەماندا تەئكید كرایەوە لەسەر بنەمای رێككەوتن بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەكان و پابەند بوون بە بنەما سیاسیی و دیموكراتیەكان بۆ چارەسەر كردنی تەواوی ئەو كێشانەی كە پێیدا تێپەر دەبین .

پـــەیـــوەنــدیــدار