بەهۆی کەمتەرخەمی لە وەزارەتەکەی وەزیری تەندروستی دەست لەکاردەکێشێتەوە

بەهۆی کەمتەرخەمی لە وەزارەتەکەی وەزیری تەندروستی دەست لەکاردەکێشێتەوە

به‌هۆی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی 11 منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی شاری به‌غدا به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ ، وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات .

عه‌دیله‌ حه‌مود وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندوه‌، ده‌ست به‌جێ دوای رووداوه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌  له‌هۆكاره‌كه‌ی پێكهێناوه‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، خۆشی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كه‌یه‌تی .

له‌ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی شاری به‌غدا 11 منداڵ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش برینداربوون .

پـــەیـــوەنــدیــدار