ئەڵمانیا-نۆرنبیرگ:  سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بەکورد رسواو مەحکوم کرا

ئەڵمانیا-نۆرنبیرگ: سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بەکورد رسواو مەحکوم کرا

 

ئێوارەی دوێنێ ١٦/١٢/٢٠١٥ پلاتفۆرمی هێزە دیموکراتخوازەکان لەسەنتەری شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا بۆڕسواکردنی سیاسەتی شەڕەنگێزی رژیمی تورکیا بەرامبەر بەگەلی کورد،گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا..

هێزە دیموکراتخوازەکانی ئەڵمانیا بەبەشداری ژمارەیەک لەکوردستانیان سیاسەتی درندانەی تورکیایان بەرامبەر بەخەڵکی سڤیلی شارەکانی باکوری کوردستان ولەشکرکێشی سوپاکەیان بۆناوباشوری کوردستان ورۆژئاوا ڕسواو مەحکوم کردو بەزمانەکانی ئەڵمانی وتورکی وکوردی وێڕای خستنەڕووی تاوانەکانی سوپاو سیاسەتی شەرخوازانەی ڕژێمی ئەردۆگان داوایان لەڕای گشتی شەقامی ئەڵمانی و حکومەت وپەرلەمانکرد کەسنورێک بۆ ڕژێمی تورکیا دابنێن وپشتیوانی خەباتی ڕەوای گەلی کورد بکەن لەپێناوی چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ وعەدالەتی کۆمەڵایەتی..لەپەیامەکەیاندا ڕای گشتیان لەهاوکاری وکارئاسانیەکانی ئەردۆگان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی داعش ئاگادارکردەوەو ڕایانگەیاند تورکیاو ڕژیمەکەی نەک هەر هاوپەیمانی ئەوروپا نین..!!بگرە بەئاشکرا هاوکارو هەماهەنگیان لەگەڵ داعش هەیەو بەڵگەکانیش حاشاهەڵنەگرن..پلاتفۆرمی هێزەدیموکراتخوازەکان لەم شارەدا ڕونیان کردەوە کەماوەیەکە ڕژێی تورکی نەک هەر پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا هەلوەشاندۆتەوە بگرە بەپلان کوردستانی کردۆتە ناوچەیەکی ناسەقامگیری شەروئاژاوەو شەرلم کوێرم ناپارێزێ وکەتۆتە قەتڵوعامی خەڵکی بی گوناح بەلام ئیرادەی گەلی کوردو هێزە دیموکراتخوازەکان لەو سیاسەتانە گەورەترە بۆیە دەکرێ پشتیوانی ئەم گەلە بکەن و لەبەرامبەر ئەو سیاسەتانەدا بێدەنگ نەبن..

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

12395288_560474980784283_1522056764_n 12387902_560474984117616_386903506_n

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە