گه نجانی نیشتمانم!؟

گه نجانی نیشتمانم!؟

نووسین: هه ژار نامیق

 

 

له که سێک ئه پرسن گه نج هه ر ده ڵێت حکومه ت چی کردووه بۆ گه نج!؟ ئه ویش له وه ڵامدا ده ڵێت: گه نج چی کردووه بۆ نیشتمان و خاک!!

گه نج داینه مۆی هه ڵسوڕاندنی هه موو کۆمه ڵگایه که،له و کۆمه ڵگایانه ی گه نج تێدا که مه چوست و چالاکی ڕۆژانه ی خه ڵک لاوازه و هه ندێک جار ئه کرێت بڵێن: کۆمه ڵگايه کی مردوو یاخود نیوه مردوو! گه نج له نیشتمانی من ڕێزی لێ ئه گیرێت! گه نجانی نیشتمانی من هه رگیز ڕوو له جێهشتنی نیشتمان ناکه نه وه و ئاماده ن به هه موو شێوه یه ک به رگری لێ بکه ن له به ر ئه وه ی نیشتمان زۆرترین ڕێزی له گه نجان گرتووه! گه نجاتی نیشتمانی من بیزار نین نه فره ت له نیشتمان ناکه ن! گه نجانی نیشتمان دوای ته واو بوونی خوێندنیان له زانکۆو په یمانگا..هتد هه لی کاری باش و به پێ شایسته یی و شیاوی و زانین پله و پۆستیان پێ ئه درێت! گه نجان هه رگیز ناچنه به رده می ماڵی کاربه ده ستان و لێیان بپاڕێنه وه ! حکومه ت ئه و گه نجانه ی که داهێنان ئه که ن خه ڵات ئه که ن و ڕێزلێنانی تایبه تیان لێ ده نرێت و ناویان له ووڵات ئه گه شێته وه!

گه نجان له نیشتمانی من…هتد

ئاخر باسی کامه نیشتمان بکه م باسی کامه گه نج بکه م!؟باسی کام گه نجه بکه م که هێنده بێزار بووه و هاوار ئه کات نه فره ت له نیشتمان! حکومه ت ته نها ئیشی بێزارکردن و له ناوبردن و وێرانکردنی توانای گه نجان بووه! جگه له بچوکردنه وه ی گه نج و پوکانه وه ی شتێکی تریان نه کردوه! حکومه تێک باکی به وه نه بێت پۆل پۆل هاوڵاتیه کانی که ڕێژه ی زۆری گه نجن وڵات به جێ بهێڵن! کامه حکومه !؟ ئه و حکومه ته ی خۆی له ئاسمان و گه نج و هاوڵاتی له زه وی ئه بینێت!؟ ئه و حکوه ته ی گه ربۆی بکرێت خوێنی گه نجه کان ئه مژێت و گۆشتی له قوتونراویان لێ دروست ئه کات!؟ ئاخر حکومه تێک کاربه ده سته کانی بڵێن:ووشه ی دامه زراندن له فه رهه نگی حکومه ت نه ماوه ئه بێت چۆن حکومه تێک بێت؟!کۆمه ڵێک گه نجی توڕه بێزار، بێ ئومێد…هتد ئه مه به رهه می حکوته تێکه که هاوڵاتی تێدا بوه ته قوربانی یه که م وکۆتایی، حکومه تێک توانای نه بێت هه لی کاری گونجاو بدۆزێته وه، نه توانێت ڕێز له داهێنانی گه نج بگرێت، کاکه ئه ی هاوار ووڵاتێکی بێ گه نج وه ک ئه و چه که وایه ئه ته وێت شه ڕ بکه یت به س گووله ی تێدا نه بێت! تاکه ی به رژه وه ندی ته سکی شه خسی و حیزبی وه لا نانێن و که مێک ئاوڕ له و میلله ته به شمه ینه ته بده نه وه!؟ تاکه ی ئه‌تانه وێت زیاتر گه نج بتۆرێنن! تاکه ی ئه تانه وێت گه نج بێ هیوا بکه ن! ڕۆژێک دێت په شیمان ئه بنه وه و جڵه وی ئه و شته ی که هه موو حکومه ت و کاربه ده ست و ده سه ڵاتدارێک لێ ئه ترسێت ناتوانن بیگرن و په نجه ی په شیمانی ئه گه زن! پێش ئه وه ی بگاته ئه و ئاسته وه رنه وه هۆشی خۆتان داوای لێ بوردن له دایکه جه رگ سوتاوه کان بکه ن و ڕێزی خۆتان بنوێنن! به گه نجان بڵێین پێکه وه به ره و کوردستانێکی ئازاد،پێکه وه به ره و کوردستانێکی پڕ له ناز و نیعمه ت، پێکه وه به ره و داهاتوویه کی گه ش داهاتوویه کی گه نج ده وڵه تێکی سه ر به خۆ که هه موان له خۆشی و ناخۆشی به شدار بین…

بۆ پێشه وه به ره و کوردستانێکی سه ربه خۆ..

پـــەیـــوەنــدیــدار