سوید/ مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەی کاک ڕەووف کەریمی لە ئۆپسالا بەڕێوە چوو

سوید/ مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەی کاک ڕەووف کەریمی لە ئۆپسالا بەڕێوە چوو

 

ڕۆژی ۱۲ـ۸ـ۲٠۱٦ مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەی ماتەمینی بۆ کەسایەتی سیاسی و  بەڕێز و ناسراو کاک ڕەووفی کەریمی لە شاری ئۆپسالا بە بەشداری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز شۆڕش قادر ڕەحیم و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردی بەڕێوە چوو.

وە هەر بەم بۆنەیەوە وەفدێکی یەکێتی بە ئامادەیی بەڕێزان عەلی حەوێز و یوسف زۆزانی و خاتوو دڵپاک تایر ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە و ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی کۆمیتەو  سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی و بەرپرس و ئەندامانی کەرتی ئۆپسالا بەشدارییان لە هەردوو مەراسیمەکەدا کرد..

پـــەیـــوەنــدیــدار