ئه‌ڵمانیا بەم مەرجانە چەك بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

ئه‌ڵمانیا بەم مەرجانە چەك بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

به‌رپرسێكی سوپای ئه‌ڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن هاوكاری سه‌ربازی بگه‌یه‌ننه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی دڵنیایان پێده‌گات كه‌ دواتر ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ نێو بازاڕدا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ناكرێت.

: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ ناردنی هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی دڵنیایی ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێده‌گات كه‌ دواتر ئه‌و هاوكاریه‌ سه‌ربازیانه‌ كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ناكرێت و ده‌گات به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌أمانیا ڕاشیگه‌یاند كه‌ هه‌تا ئێستا له‌ به‌رلینه‌وه‌ 70 ته‌ن له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ تێیدا 1500 چه‌ك و 100 موشه‌كی سه‌ر شان و سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

س

پـــەیـــوەنــدیــدار