کۆمیته‌ی دانیمارك پێشوازی له‌ چەندین شاندی حزب و لایەنە کوردی و عێراقیەکان دەکات

کۆمیته‌ی دانیمارك پێشوازی له‌ چەندین شاندی حزب و لایەنە کوردی و عێراقیەکان دەکات

به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و له‌نزیکه‌ وه ‌یه‌کتربینین ل. کۆمیتەی دانیمارك  سەردار محەمەد بە یاوەری ئەندامی کەرتی رێکخستنی کۆپنهاگن هوشیار محیەدین لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە شاری کۆپنهاگنی ولاتی دانیمارك پێشوازی کرد لە نوێنەرانی هیز و لایەنە سیاسیەکانی کوردی وعیراقی کە کەپێکهاتوون لە بزوتنەوەی گۆران کامەران جاف ل. ئەنجومەنی دانیمارک ویاوەری بەختیر امین سکرتێری ئەنجونەن، موعته‌مدی المرجعية العليا لە دانیمارک حاج عه‌لی عه‌لوان ، رێکخراوی بەدر جەبار حه‌یده‌ری ، ئەکادمیەی عەرەبی محمد الحیدری  و کتلة الاحرار محمد حمید العماری، تیار الاصلاح الوطنی/الجعفری بهاء الزبیدی، مرکز ام البنین الثقافی لە کۆپنهاگن نوماس الکعبی ، جمیل الساعدی کەسایەتی ، رعد الیوسف  (صحفی)، اسعد کامل حسون (اعلامی) ، ئەم دانیشتنە دۆستانەیەش سازکرا بە هاوکاری بەرێز حاج علی علوان بەبۆنەی سەردانی ل. کۆمیتیە سەردار محمەد بۆ کۆپنهاگن  لێرەشدا بەناوی کۆمیتەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەرێزیان دەکەن بۆ لە ئەستۆگرتنی ئامادەکاری ئێوارە خوانێك بۆ ئامادەبووان هەروا بەناوی کۆمیتەوە سوپاسی پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرجەم ئامادەبووان دەکەن لە بەروپیرەوەهاتنی بانگهێشتەکەی بەرێز حاج عەلی علوان ..

شاندەکانی میوان لەلایەن سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە وهاورێیانی پێشوازیان لێکرا ..

دواتر شاندەکانی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەڤالانی کۆمیتە رێکخستنی دانیمارکی( ی.ن.ك) کرد خۆشحالیان دەربری بۆئەو پێشوازیە گەرمە.هەروا دەستخۆشیان لە بەرێز حاج عەلی علوان کرد بۆ ئەم  ئامادەکاریە.

لەبەرامبەردا سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە بەناوی کۆمیتەوە سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراستەی شانده‌کانی میوان کرد بۆ ئەو بەسەر کردنەوە یە .

دواتر لە درێژەی دانیشتنێکی دۆستانەدا  باس لە گۆرانکاریە هەنووکەییەکان و ئەو بارو دۆخەی ناوچەکەو عیراق کرا بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی . هەروا جەخت کرا لەسە ئەوەی کە کە سەرجەم لایە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان هەولبدەن بۆ کۆکردنەووو کاراکردنی جالیەی عیراقی لە دانیمارك و  هەروا هەولدان بۆ یەکدەنگی و یەکریزی سەرجەم لایەنەکان.

viber image 2

 

پـــەیـــوەنــدیــدار