شاندێکی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دانیمارك لەگەل بالوێزی مەلەفی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی دانیمارك کۆدەبنەوە

شاندێکی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دانیمارك لەگەل بالوێزی مەلەفی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی دانیمارك کۆدەبنەوە

.

شاندێکی هاوبەشی کۆمیتە رێکخستنی (ی.ن.ك) و ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆران لەدانیمارك کە پێك هاتبوو لە لایەن یەکێتییەوە ل. کۆمیتە  سەردار محمەد و بەرپرسی کەرت هاورێ مەحمود لەلایەن بزوتنەوەی گۆرانەوە ل. ئەنجومەن کامەران جاف  لەگەل  گرێت ماینیکە بالوێزی مەلەفی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی دانیمارك لەسەر رەوشی ناوچەکە و عیراق و کوردستان بەتایبەتی و جەنگی دژە تیرۆر و رۆلی کورد لەوجەنگە دژە تیرۆرەداو کاردانەوەی ئەو جەنگە بەتایبەتی بەسەر کوردستان  کۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی دەرەوە لە شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی دانیمارك بەرێوەچوو.

شاندی هاوبەشی یەکێتیی و گۆران لەلایەن بالوێز گرێت ماینیکە لە ئۆفیسی خۆی لە وەزارەتی دەرەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.

سەرەتا بالویز گرێت ماینیکە بەرگەمی بەخێرهاتنی کردن و سلاوی بەرێز وەزیری دەرەوەی دانیمارکی پێراگەیاندن دواتر بالوێز گرێت ستایشی رۆلی هێزی پێشمەرگە و شەرڤانانی کرد لە جەنگی دژە تیرۆردا ، پێشمەرگەو شەرڤانانی بە شەرکەری ئازاو و باش لەقەملدا هیوای سەرکەوتنی یەکجارەکی خواست بۆ ئەو جەنگە دژە تیرۆرەی کە ئیمرۆ دەستەجەمعیەکی جیهانی هەیە بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان، کەتیایدا هێزی پێشمەرگە و شەرڤانان  رۆلێکی سەرکیی تیایدا دەگێرن و لەجیاتی سەرجەم کۆمەلگای نێو نەتەوەیی دژی تیرۆرستە داعشیەکان دەجەنگی.

لەبەرامبەردا نوێنەرانی یەکێتیی و گۆڕان خۆشحال بوون بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و بەناوی رکخستنەکانیانەوە سلاوی گەرمیان ئاراستەی بەرێزیان کرد.

لە میانەی دانیشتنەکەدا باس لە رەوشی ناوچەکەو عیراق کرا بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی،  هەروا ئاماژە بە سیاسەتی ولاتانی ناوچەکە کرا لە هەولدانیان بۆ دەستێوەردان و ئالۆزترکردنی رەوشەکەو کەلک وەرگرتن لە بارودۆخەکە. دەربارەی رەوشی کوردستانیش هیوا خواستبوون  بەزووترین کات کێشەکان بێتە چارەسەرکردن ئەم ئەزموونە بپارێزرێ ، یەکریزی نیوان سەرجەم لایەنەکان پتەوبکرێ بەو مەبەستەش ئاماژەکرابە رێککەوتنی یەکێتیی و گۆران و ئاماژە بە وردەکاریەکانی رێکەوتنەکەکرا .

لەمەر رێکەوتنەکەی یەکێتیی و گۆران بالوێز گرێت ماینیکە گەرمتین پیرازبایی ئاراستە خەلکی کوردستان کرد بە دەسپێشخەرێەکی باشی زانی بۆ لێکنزیك بوونەوەی لایەنەکانی کوردستان و هیوای خواست ئەم رێککەوتنە ببێتەمایەی نزیك بوونەوەی سەرجەم لایەنەکان و پاراستنی یەکریزی دۆزینەوەی رێگای چارەسەر و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان،  لەهامانکاتدا بەنیگەرانیەوە سەیری ئەم بارودۆخەی کوردستانیکرد کە کێشە سیاسیەکان و ئیداریەکان تائێستا نەهاتووتە چارەسەرکردن، لەکاتێکدا هاوتەریب نییە لەگەل سەکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە ، لە هەمانکاتدا خستیە روو کە ئەمە هەمان بۆچونی نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپایە ، هەروا نیگەرانیش بوون بەرامبەر بە وەزع و گوزەرانی خەلکی کوردستان بەتایبەتی موچەخۆران، جا بەو مەو مەبەستە زۆر پێ گرنگ بوو پێش پرۆسەی ئازادی موسل کێشەو قەیرانەکان چارەسەرکرابان و کۆتاییان پێ هاتبا.

لە درێژەی  قسەکاندا شاندی میوان، ئاماژەیان بە کاردانەوەی دژواری ئەو جەنگە دژە تیرۆرە کرد لەسەر خەلکی کوردستان بەتایبەتی ،هەروا کاردانەوەکان و مەینەتیەکانیشی خستەرو ، کە لەو جەنگە دژە تیرۆرەشدا هێزەکانی پێشمەرگە و شەرڤانان رۆلی سەرەکی دەبینن لەجیاتی سەرجەم ولاتانی جیهان بەشداری ئەو جەنگەن ، لەمەر ناساندنی هێزی پێشمەرگەو شەرڤانان (بە شەرکەری باش ) راستە نازناوێکی گەورەیە بەلام تەنها شەرکەری باش بەرامەبەر بەو هەموو قوربانی دان و مەینەتیانەو کاردانەوەی دژواری ئابووری ئەو جەنگەش لەسەر کوردستان لەو شتانەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە ناکرێ تەنها نازناویان پێ ببەخشری بەلکو  دەبێ ئاورێك لە قوربانیدان و مەینەتیەکان وکاردانەوەی دژواری جەنگەکەش لەسەر خەلکی کوردستان بدرێتەوە ، بۆئەوەش هیواداربوون حکومەتی دانیمارك بەرێگای نوێنەراکانیەوە لە یەکێتیی ئەوروپا و ئاتۆ و نەتەوە یەکرتووەکان جەخت بکات لەسەر ئەم خالە و هەولدان بۆ هاوکاری و پالپشتکردنی لایەنی ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانی لەم قەیرانە ئابووریە رزگاری بێ ، هاوکاریش بن لە دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ قەیران و کێشەکان.

پـــەیـــوەنــدیــدار