دانیمارك/کۆمیته‌ی رێکخستنی (ی.ن.ك) پێشوازی لە شاندی مەجلسی اعلای ئیسلامی دەکات

دانیمارك/کۆمیته‌ی رێکخستنی (ی.ن.ك) پێشوازی لە شاندی مەجلسی اعلای ئیسلامی دەکات

به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و له‌نزیکه‌ وه ‌یه‌کتربینین د. علاء الفتلاوی بەرپرسی رێکخراوی دانیمارکی مەجلسی اعلای ئیسلامی لە شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی دانیمارك سەردانی کۆمیتە رێکخستنی دانیامرکی (ی.ن.ك) دەکات

شاندی میوان لەلایەن سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە ویاوەری ئەندامی کەرتی رێکخستنی کۆپنهاگن هۆشیار محی ئەدین لە شوێنی نێستەجێ بوونی لەشاری کۆپنهاگنی ولاتی دانیمارك بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ..

دواتر د. علاء  بەناوی خۆیان و مەجلسی اعلا وە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەڤالانی کۆمیتە رێکخستنی دانیمارکی (ی.ن.ك) کرد خۆشحالبوون  بۆئەو پێشوازیە گەرمە.

له‌ دانیشتنێکی دۆستانه‌شدا لەگەل شاندی میوان باس لە پەیوەندییەکانی نێوانیان کرا و ئومێدیان خواست پەیوەندێ دۆشتایەتی کاری هاوبەش و هاوکاری لە نێوان سەرجەم هێزو لایەکان پتەتر بکرێ و بەتایبەتیش نێوان هەردوولا.

دواتر ئاماژە کرا بە بەرەکانی جەنگی دژە تیرۆر بەگشتی ،بەو مەبەستە رۆلی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزەکانی عیراقی لە سەرجەم بەرەکانی جەنگی دژە تیرۆردا بەرز نرخێندرا . سەری رێز ونەوازشیشیان نواند بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدە نەمرەکان و داوااکربوون لە خوای گەورە بریندارەقارەمانەکان زووچاک ببنەوە. سەرکەوتنە م،ەزنەکانی ئەمدواییەشیان لە سەرجەم گەلی عیراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی پیرۆز کرد..

دواتر لە درێژەی دانیشتنەکەدا ئاماژە بەبارو دۆخی ناوچەکەو عیراق کرا بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، دەبارەی ئەو قەیرانانەی نیوان حکومەتی ناوەند وهەرێمی کوردستان بە گشتی و قەیرانەکانی ناوەوەی کوردستان بەیاتبەتی، کە بووە تە هۆی دواکەوتنی مووچەو تێکچوونی بارودۆخی کوردستان بەتایبەتیی و عیراقیش بەگشتی ، ئەوەشیان گەراندەوە بۆ کارنەکردن بە دەستوور و جێ بەجێ نەکردنی بنەما دیموکراتیەکان ، ،هیوایان خواست بەزووترین کات بە گەرانەوە بۆ دەستوور ئەم قیرانانە چارەسەربکرێ خەلکی کوردستان بەتایبەتی و عیراقیەکانیش بە گشتی لە ژیانێکی خۆشگوزەرانی و ئارامی بژین.

لە هەندەرانیش بەتایبەتیش لە ولاتی خاوخوێ جەختبکرێ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هاوکاری و کاری هاوبەش لەنیوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی عیراقی کوردستانی، هەولدانییش بۆ کاراکردنەوەی جالیەی عیراقی..

پـــەیـــوەنــدیــدار