مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوك پشتگیری تەواو لە داواکاری مامۆستایان دەکات

مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوك پشتگیری تەواو لە داواکاری مامۆستایان دەکات

هه‌ڤاڵ( ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوی به‌شی ڕێكخستنی مه‌ڵبه‌ند دوای نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ 21/8/2016له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی مامۆستایان كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسی وپرۆسه‌ی خوێندنی كوردی و كێشه‌و گیرو گرفته‌كانی مامۆستایان له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری تاوتوێ كرا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مامۆستایان داواكاربوون حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایانی سنووری كه‌ركوك ڕه‌چاو بكاو چاوێك به‌ پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان بكاته‌وه‌ كه‌ئه‌و مافێكی سه‌ره‌تایی مامۆستایانه‌  هاوشێوه‌ی مامۆستایانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی به‌غدا موچه‌كانیان دوا نه‌كه‌وێت و به‌ ته‌واوی بدرێت . به‌ ڕێز لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ند پشتگیری له‌ داواكاریه‌كانی مامۆستایان كرد پشتیوانی (ی ن ك) ی پیان ڕاگه‌یاند له‌ پێناو به‌دیهێنانی داواكاریه‌كانیان و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی له‌ شاره‌كه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار