کۆمیتە و کەرتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ووڵاتی سوید بەردەوامن لەچالاکیەکانیان!

کۆمیتە و کەرتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ووڵاتی سوید بەردەوامن لەچالاکیەکانیان!

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سوید
شوێن/ شارەکانی مالمۆ، ئۆرۆبرۆ، ستۆکهۆڵم، یاڤلا

* شاری ستۆکهۆڵم : کۆمیتەی سوید پێشوازی کرد لە ئازاد خالید بەرپرسی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی دەرەوە لە بارەگای کۆمیتە!
کۆمیتەی سوید پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی کۆمیتە هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی پێشوازیکرد لەهەڤاڵ ئازاد خالد بەرپرسی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی دەرەوە، مەبەست لەسەردانانی هەڤاڵی ناوبراو لەمەڕ دانانی هەڤاڵێك بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ووڵاتی سوید لە جێگای هەڤاڵ شاکر سۆلاڤ کە بەهۆی باری تەندرووستیەوە بۆ ماوەیەك مۆڵەتی پشوودانی وەرگرتووە،کۆبوونەوە بەیاوەری هەڤاڵ سەمیر ساڵح نوێنەری پەیووەندیەکانی یەکێتی لە سوید و هەڤاڵ شاکر سۆلاڤ بەرپرسی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سوید بەڕێوەچوو.
بەبڕیاری هەڤاڵ ئازاد بەرپرسی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی دەرەوە هەڤاڵ مەهدی شوانی دەسنیشانکرا و کۆمیتەو ئۆرگانەکان پشتیوانی و هاوکاری خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هەڤاڵی دەسنیشانکرا وهیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
هاوکات کۆبونەوەیەک لە گەڵ چەند ڕێکخراوێکدا ئەنجام دراو ڕۆژی دواتر شاندی میوان لە بارەگای کۆمیتە چاویان کەوت بە نوێنەری پێشمەرگە دێرینەکان و بەرپرسی لیژنەی پێشمەرگە دێرینەکانی ستۆکهۆڵم و چەند هەڤاڵێکی تری ڕێکخراوەکان.
* شاری یاڤلا: کۆمیتەی سوید بۆ بەسەرکردنەوەی کەرتی رێکخستن و ماڵی کەس وکاری شەهیدان سەردانی شاری یاڤلا دەکات!
شاندێکی کۆمیتە کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی ل. کۆمیتە و خاتوو پەیمان حەمە تاتە ل. بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ سۆران ڕەسوڵ ل.بەشی ئامار و هەڵبژاردن سەردانی ڕێکختسنەکانی شاری یاڤلەیان کرد و لە لایەن چەند هەڤاڵێکی ئەو شارەوە پێشوازیان لێ کرا.
ئامانج لەو سەردانە کە بەپێی بەرنامەیەکی تۆکمەی داڕێژراو بریتی بوو لە سەردانی خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان و ماڵی چەند پێشمەرگە و زیندانی سیاسی و تێکۆشەر و ڕێکخستنی دێرین، هاوکات دەستنیشان کردنی دەستەیەک بۆ سەرپەرشتی کەرت بۆ ڕێکخستنەوەو ئامادەکاری کۆنفرانسی کەرت کە بە هۆی بەرزبونەوی پلەی هەڤاڵ سۆران ڕەسوڵ بۆ کۆمیتە. لە دوای ڕاوێژ بە کادر و ئەندامان دەستەیەك دەستنیشان کرا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرت تا هەڵبژاردنی گشتی لەو دەڤەرە .
* شاری مالمۆ: کەرتی رێکخستنی مالمۆ ساڵیادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی بەرزو پیرۆز رادەگرێت!
بە بۆنەی ساڵیادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی شاندێکی کەرتی رێکخستنی مالمۆ سەردانی مالی بەرێز ( شێرزاد عەزیز خەراجیانی ) پێشمەرگەی دێرین و برای شەهید ( ئاسۆ عەزیز خەراجیانی ) کرد و مەدالیای رێزلێنان لەشەهیدانی یەکیێتی پێ بەخشی.
* شاری ئۆرۆبرۆ: کەرتی ڕێکخستنی ئۆرۆبرۆ بەشداری دەکات لە گردبوونەوەیەك بۆ دەربڕینی هەڵووێست!
شاندێك لە کەرتی ڕێکخستنی ئۆرێبرۆ لە گردبوونەوەیەکدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و ئیدانە کردنی ئەو هێرشە دڕندانەی کرایە سەر شاری سلێڤانی باکووری کوردستان و هاوکات ئەو کوشتارگەی شاری پاریسی فەرەنسا.هەر وەك پێزانینی ئەرکێکی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر شانی هەر یەك لە تاکی مرۆڤی ئەم جیهانە بۆ نەفرەت کردن لەو کارە قێزلێکراوەی دژ بەمرۆڤایەتی کە خواستی دەسەڵاتی تارکی ڕەش بەرامبەر بە ئازادی خوازان و خۆشەوویستانی ژیانی مرۆڤایەتی ئەنجامیاندا، کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری ئۆرۆبرۆ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دژایەتی کردنی ئەو جۆرە کردارە نا مرۆڤایەتیانە کە ڕژێمی ئەتاتورك و میکرۆبی داعش ئەنجامیاندا.

* شاری ستۆکھۆڵم: کەرتی ڕێکخستنی ستۆکهۆڵم سەردانی ماڵی دایکێکی دوو جگەر سووتاو دەکات!
شاندێکی که رتی ڕێکخستنی ستۆکھۆلم سه ردانی ماڵی خاتوو گەلاوێژ خان دایکی هەڤاڵان ( به رزان ئەکرەم و ھاوژین ئەکرەم )یان کرد کە هەردوو هەڤاڵ پێشمەرگە بوون بە داخەوە لە ساڵی ١٩٩٦ بە ڕوداوێکی دڵ تەزێن گیانیان سپارد، بۆ بەرزڕاگرتنی خەبات و تێکۆشانی ئەو دوو پێشمەرگە جوانەمەرگە مەدلیای ڕێزلێنان بەخشێنرایە خاتوو گەلاوێژی دایکیان. ڕوحی کوڕەکانی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان شاد بێت و سەروەری بۆ کەس و کارە سەربەرزەکانیان.
ل.ڕاگەیاندنی
ڕزگار سەعید

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە