کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا سەردانی کونسوڵخانەی گشتی عێراقی کرد لەفرانکفۆرت

کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا سەردانی کونسوڵخانەی گشتی عێراقی کرد لەفرانکفۆرت

 

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی”دکتۆر محمد مستەفا”وەک کونسوڵی گشتی نوێی عێراق لەفرانکفۆرت،ڕۆژی دووشەممە ٢٣/٨/٢٠١٦ شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەپێکهاتبوو لەهەڤاڵ دڵێرسەیدە بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو هەریەک لەبەرپرسی کەرتەکانی ڕێکخستنی دارمشتاد وماینزو مانهایم لودڤیکسهاڤن هەڤاڵان(کاروانی موهەندیس وشێخ ئەحمەد وسەرکەوت قەرەداغی)سەردانی کونسوڵخانەی فرانکفۆرتیانکردو بەگەرمی لەلایەن کونسوڵی گشتیەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا..لەو دیدارەدا کەهەریەک لەشەهریار جاف جێگری یەکەمی کونسوڵی گشتی وپەروین زەنگنە جێگری دووەمی کونسوڵی گشتی ئامادەی بوون،وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی وهەڤاڵانی بەکونسوڵ و جێگرەکەی باس لەپەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا لەڕاوبوردو داهاتوشدا..تیشکیش خرایە سەر کارو پێگەی کونسوڵیەت وەک ماڵی عێراقیەکان بەهەموو پێکهاتەکانیەوەو لەسەر کارە خزمەتگوزاریەکانی  کونسوڵیەت هەڵوەستەکراو کاروچالاکیەکانی کونسوڵیەت هەڵسەنگێندرا..لەمیانەی گفتوگۆکاندا جەخت لەوە کرایەوە کاروبارەکانی رەوەندی کوردی باشتر کارئاسانی بۆبکرێت و داواکرا ئەو هاوڵاتیە کوردانەی کەڕوو لەکونسوڵخانە دەکەن بۆجێبەجێکردنی کاروبارەکانیان هەرلەکونسوڵخانە کارەکانیان بۆ جێبەجێبکرێ و نەنێردرێن بۆ باڵوێزخانەی عێراق لەبەرلین چونکە ئەڵمانیا وڵاتێکی پان و بەرینەوە ئەو هاتوچۆیە کێشەی وەخت دروست دەکات سەرەڕای کێشەی نەبوونی دەرامەت..داواشکرا لەماوەیەکی دیاریکراودا پەلە لەڕاپەڕاندنی کارەکانی هاوڵاتیان بکرێ..لەدانیشتنەکەدا دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند وەک چۆن لەڕابردودا هاوکاربووین لەگەڵ کونسوڵیەت  بەهەمان شێوەی لە ئێستەو داهاتوشدا بەئامانجی خزمەتکردن بەڕەوەندی کوردی و عێراقی ئامادەین هەمیشە هاوکاربین وکێشەو گرفتەکانی ڕەوەندی کوردی بگەیەنینە لاتان تاکونسوڵیەتی گشتی بتوانێ پەیامی خزمەتگوزاری و نوینەرایەتی عێراق بگەیەنێ و ماڵی هەمومان بێت و پێویستیەکانی ڕەوەندی کوردی جێبەجێبکرێ وکارەکانیان بەباشی ڕاپەڕێنرێ. جارێکی تر بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیا پیرۆزبایی خۆی گەیاندە کونسوڵی گشتی نوێی عێراق وجێگرەکەیی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن..لەکۆتایی دیدارەکەدا میوانداری کونسوڵ و جێگرەکەی کرا بۆ بارەگای کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا لەبەرامبەردا کونسوڵی گشتی عێراق وجێگرەکانی بەخۆشحاڵیەوە داواکەیان قبوڵکردو بەڵێنیاندا لە کاتی گونجاوداو بەپێی دەرفەت سەردانی کۆمیتەی ئەڵمانیا بکەن.

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ئەڵمانیا

پـــەیـــوەنــدیــدار