ئەڵمانیا هەڕەشەی کشانەوەی فڕۆکە چاودێریەکانی لەبنکەی ئینجەرلیکی ئاسمانی تورکیا دەکات

ئەڵمانیا هەڕەشەی کشانەوەی فڕۆکە چاودێریەکانی لەبنکەی ئینجەرلیکی ئاسمانی تورکیا دەکات

گۆڤاری بەناوبانگی ئەڵمانی”دێرشپیگڵ”لەژمارەی ئەمڕۆی ٢٥/ئابی ٢٠١٦دا ئاشکرایکردووە سوپای ئەڵمانیا خۆی ئامادەدەکات بۆئەگەری کشانەوەی هەر شەش فرۆکە سیخوڕیەکەی جۆری تۆرنادۆ لەبنکەی ئەنجەرلیکی تورکیا بەهۆی ڕەتکردنەوەی بەردەوامی ئەنقەرەو رێگەنەدان بەئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆسەردانی یەکەکانی ئەڵمانیا کەژمارەیان ٢٤٠سەربازی پسپۆڕە..شپیگڵ نوسیویەتی هێزەچەکدارەکانی سوپای ئەڵمانیا هەڵسەنگاندنی ئەوە دەکات ئەگەر بکرێ فڕۆکە جەنگیەکانی و فرۆکەی لۆجستی بەنزین بگوازێتەوە ئوردون و قوبرس..ئەم فڕۆکانە بۆپشتگیری هێزەکانی هاوپەیمانان لەشەری دژی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی داعشدا لەوبنکەیە جێگیرکراون..شپیگل بەپشت بەستن بەسەرچاوە سەربازیەکان بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوەکەی بدات نوسیویەتی هەنگاوێکی لەوجۆرە ئەرکەکانی فرۆکە چاودێریەکان بۆماوەی دومانگ دوادەخات لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بەرامبەر بەم ئەگەرە هیچ ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەنەخشەو پلانەکانی نەداوە تەنیا ئەوە نەبێ شپیگڵ لەزمانی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریەوە نوسیویەتی”ئێمە لەئەرکەکانمان بەردەوام دەبین لەتورکیا بەلام ئەلتەرناتیڤی بنکەی ئینجەرلیکیشمان هەیە”..سەبارەت بەم پرسە پارتی سۆشیال دیموکراتەکانی هاوپەیمانی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەنگێلا مێرکل لەبەر رۆشنایی ڕەتکردنەوەو ڕێگەنەدان بەپەرلەمانتارانی ئەڵمانی و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و ڕۆژنامەنوسان بۆ سەردانی بنکەی ئینجەرلیک جەخت لەسەر کشانەوەی ئەو فرۆکانەو سەربازەکانیان دەکەنەوە لە بنکەیەی تورکیا.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار