پاریس .. نوێنەری یەکێتی لە تەلاری پارتی سۆسیالیست پێشوازی لێکرا

پاریس .. نوێنەری یەکێتی لە تەلاری پارتی سۆسیالیست پێشوازی لێکرا

 

 

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە تەلاری پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا لە پاریس، ، مۆریس برو لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیە گشتیەکان و سیباستیان گریکور لێپرسراوی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێشوازیان کرد لە د. لوئەی جاف نوينەری ی ن ک لە فەرەنسا.

 

لەو دیدارەدا، چەند تەوەرێک پەیوەست بە هەرێمی کوردستان باسکران. چەخت لە سەر بەردەوامی سەردانەکان و ئاڵوگٶڕی بیرو ڕا گۆڕینەوە کرایەوە. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، باس لە ڕۆڵی یەکێتی کرا لە ناوچەکەو عێراق و هەرێمی کوردستان کە توانیوێتی ڕوحی لێبوردەیی و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بپارێزێت و دژی توندڕەوی ئاینی و مەزهەبی بوەستێتەوە.

 

لە کۆتاییدا، چەند بڕیارێکدرا سەبارەت چڕکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو لایەن و وەفدی هەردوو لایەن سەردانی یەکتر بکەن.

 

شایەنی باسە، پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا حیزبی دەسەڵاتە لە فەرەنسا و سەرۆکایەتی و حکومەت و زۆرینەی پەرلەمانی بە دەستەوەیە. لە شەڕی دژی تیرۆریزم هاوکاری هێزی پێشمەرگە بووەو سەرۆکی فەرەنسا وەک یەکەمین سەرۆک سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بە فەرمی گوێی گرد لە سرودی ئەی ڕەقیبی لە پاڵ سرودی مارسەییەزی فەرەنسا.

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار