تێرۆریستان بە جەلی گەریلاوە هێرشیان کردە کامپی مەخمور

تێرۆریستان بە جەلی گەریلاوە هێرشیان کردە کامپی مەخمور

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  راگه‌یاند: سه‌عات 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو تیرۆرستی داعش كه‌جلی گه‌ریلایان له‌به‌ردابوو ویستیان دزه‌ بكه‌نه‌ ناو كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م له‌ مه‌خموور.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرسته‌كان زانیان كه‌خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كه‌ هه‌ستیان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ گه‌ریلا نین یه‌كێكیان خۆی ته‌قانده‌وه‌و یه‌كێكی تریشیان كوژرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو كه‌س به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌ شه‌هید بوو كه‌سێكیش برینداره‌.

جێی سه‌رسوڕمانه‌، كه‌له‌كاتێكدا چوار ده‌وری مه‌خموور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق گیراوه‌، چۆن ئه‌و تیرۆرستانه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌؟

س:پیوکەی میدیا

پـــەیـــوەنــدیــدار