زۆرینەی ئەڵمانەکان لەگەل قەدەغەکردنی ڕوپۆشی دەموچاوی ژنانی موسولماندان

زۆرینەی ئەڵمانەکان لەگەل قەدەغەکردنی ڕوپۆشی دەموچاوی ژنانی موسولماندان

کەناڵی ARDی ئەڵمانی سەبارەت بەپۆشینی پەچەو ڕوپۆشی ژنانی ئیسلام لەئەلمانیا ڕاپرسیەکی ئەنجامداو ڕۆژی ٢٥/٨/٢٠١٦ ئەنجامی ئەو ڕاپرسیەی بڵاوکردەوە..بەپێی ڕاپرسیەکە لەسەدا ٨١%ی ئەڵمانەکان پێیان وایە پەچەو ڕوپۆش لەشوێنە گشتیەکان پێویستە قەدەغە بکرێت..لەسەدا ٥١%یش لەگەڵ ئەوەدان بەشیوەیەکی گشتی قەدەغەبکرێت،لەسەدا ٣٠% ئەڵمانەکان لەگەل ئەوەدان  بەشێوەیکی سنوردار ئەوقەدەغەیە دابنرێت وەک شوێنە خزمەتگوزاریەکان وقوتابخانەو شەمەندەفەرو دادگاکان،هەمانکات لەسەدا ١٥% قەدەغەکردنی ڕوپۆش ڕەتدەکەنەوە..کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشدا وەزیرانی ناوخۆی سەربەحزبەکەی مێرکل لەسەرو هەمویانەوە تۆماس دیمیزیر لەم دواییانەدا لەگەڵ قەدەغەکردنی ڕوپۆش و ڕێکپۆشی ژنانی موسولماندابوون بەشێوەیەکی سنوردار لەدادگاو قوتابخانەوە کۆمپانیاکانی گواستنەوە وەک بەشێک لەڕاگەیاندنی بەرلین و وەک بەشێکیش لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی و تێکەڵاو بونی بیانیەکان بەکۆمەڵگەی ئەڵمانی بڕیاری لێوەدرابوو.

شیهاب عوسمان- ئەلمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار