بـــەپــەلــە
پاریس .. مەراسیمێک سازکرا بۆ کونسولی نوێی فەرەنسا لە هەولێر

پاریس .. مەراسیمێک سازکرا بۆ کونسولی نوێی فەرەنسا لە هەولێر

 

 

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 30/08/2016، لە نووسینگەی حکومەتی هەرێم لە پاریس، ئاهەنگێکی پێشوازیکردن سازکرا بۆ کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەولێر دۆمینیک ماس کە بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەکار بێت  لە پایتەختی هەرێم لە هەولێر. لە ئاهەنگەکەدا سیناتۆر برنارد کازۆ، پەرلەمانتار جاک مەیار، باڵوێزی عێراق لە فەرەنسا، بیرنارد کوشنەر، فریدریک تیسو، لێپرسراوی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەزگای کامپیوس فرانس، لێپرسراوی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور و چەندین کەسایەتی فەرەنسی  و کوردی تر.

 

دوا بە دوای ووتاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، باڵوێزی عێراق، سیناتۆر کازۆ، دۆمینیک ماس و نوێنەری ی ن ک لە فەرەنسا ووتاریان پێشکەشکرد. لە ووتارەکانیان، دووپاتی هاورێیەتی کورد و فەرەنسا کرایەوەو داواکرا پەرەی زیاتر بدرێت بەو پەیوەندیە مێژوویانە. کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەولێر دووپاتی کردەوە کە ئەو بەردەوام دەبێت لە پەرە پێدانی پەیوەندیەکانی فەرەنسا لە گەڵ هەرێمی کوردستان، سوپاسی هەردوو کونسولی پێش خۆی کرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیان داوەو ووتی، قورسە بۆ من جێگەی ئێوە بگرمەوە بەڵام هەوڵدەدەم هەموو توانای خۆم بخەمە کار بۆ سەرخستنی کارەکانی کونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر.

پـــەیـــوەنــدیــدار