بۆ یادی شەهید ئازاد هەورامی

بۆ یادی شەهید ئازاد هەورامی

ئەمڕۆ ٣١ی ئابی ٢٠١٦ بیست و هەشت ساڵ تێ ئەپڕێت بە سەر شەهید بوونی یەکێک لە دیارترین سەرکردەو تێکۆشەری یەکێتی و کوردایەتی کە ئەویش ئازاد هەورامیە،ئازاد هەورامی لە کاتێکی زۆر ناسکی خەبات و قۆناغێکی مەترسیداردا لە چیای قندیل و لە داوقۆناغی ئەنفالی بەدناودا شەهید بوو،ئەو ساتەی کاک ئازاد تێدا شەهید بوو کورد و کوردستان لە بەردەم گەورتەترین مەترسی سرینەوەی خاک و خەڵکدا بوو،کاک ئازاد هەورامی کەسایەتیەکی خۆشەویست و پیاوێکی ڕوحسوکی نێو هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی بوو،لە هیچ قۆناغێکی دژواردا ئەم سەرکردەیە گەلەکەی بەجێ نەهێشتوەو لە پێشەوەی سەنگەری بەرگریدابوە،هەربۆیەشە شەهیدبوونی لەو کاتە دژوارەدا بۆشاییەکی گەورەی لەناو هێزی پێشمەرگەو یەکێتیدا دروست کرد،شەهید بونی کاک ئازاد تەنها شەهید بوونی پێشمەرگەو سەرکردەیەک نەبوو بەڵکوو لە دەست دانی هونەرمەند و هونەردۆستێکی گەورەشبوو،لەم یادەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید ئازاد هەورامی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

رفعەت عبدوڵا

پـــەیـــوەنــدیــدار