سەرۆك وەزیرانی تورکیا:  كێشه‌یه‌ك به‌ناوی كێشه‌ی كورد بونی نیه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كێشه‌ی تیرۆره‌

سەرۆك وەزیرانی تورکیا: كێشه‌یه‌ك به‌ناوی كێشه‌ی كورد بونی نیه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كێشه‌ی تیرۆره‌

سه‌رۆك وه‌یزرانی توركیا له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند كه‌ كورده‌كان سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی ئه‌نقه‌ره‌یان په‌یڕه‌و كردووه‌و ده‌رفه‌تی ئاشتیان له‌ وڵاته‌كه‌دا له‌ ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: بنیاڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ سیاسه‌تی شه‌ڕكردن له‌ دژی حكومه‌تی توركیا و  به‌وه‌ش هه‌موو ده‌رفه‌تێكی ئاشتیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه‌ بڕی 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌و هه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كیش له‌ توركیا پشتگیریان بكات ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه‌.

هاوكات بنیاڵی یه‌ڵدرم ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌ تاوركیادا كێشه‌یه‌ك به‌ناوی كێشه‌ی كورد بونی نیه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كێشه‌ی تیرۆره‌.

س:ئاوێنە

پـــەیـــوەنــدیــدار