فینلەندا: ساڵ ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی بەرز ڕاگیرا

فینلەندا: ساڵ ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ١٧/١١/٢٠١٥که‌رتی هێلسنکی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان /فینلاند به‌بۆنه‌ی ساڵ ڕۆژی شه‌هیدانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیته‌ ولێپرسراوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان/فینلاند و لێپرسراوی یه‌کێتی ژنانی /فینلاند سه‌ره‌تا ساتێک وه‌ستان بۆگیانی پاکی شه‌هیدان دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز لێپرسراوی که‌رت به‌ڕێز سه‌ردار قه‌شقه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان کراو وه‌ک به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێدا ڕۆژی شه‌هیدانی یه‌کێتی ڕۆژی نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌ ڕۆژی سه‌ربه‌رزی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی یه‌کێتیه‌ هه‌ربۆیه له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌میشه له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدان وڕێبازی مامی گه‌وره‌ به‌رده‌وام بین پاشان به‌ڕێزلێپرسراوی کۆمیته‌ نه‌بیل محه‌مه‌د به‌خێر هاتنی هه‌ڤاڵانی کردو ده‌ست خۆشی له‌ ڕێکخه‌رانی ئه‌و یاده‌ مه‌زنه‌ کردو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ یه‌کێتی حیزبی شه‌هیدانه‌ و مێژووی پڕسه‌روه‌ریه‌ به‌ ئێستا و داهاتوو ڕابردوو یشی جێگای متمانه ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانه‌ پاشان هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان هیوا شوانی به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان /فینلاند و به‌ڕێز خاتوو ئه‌سمه‌ره لێپرسراوی ژنان هه‌ریه‌که یان وتاری خۆیان بۆ ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ خوێنده‌وه‌و ده‌ستخۆشیان له‌ که‌رتی هیلسنکی کردو پاشان هه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێز هیوا شوانی و خاتوو ئه‌سمه‌ره ئیواره‌ خوانێک بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان ئاماده‌ کرا

لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن وڕۆشنبیری کۆمیتەی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان/فینلندا
مه‌یهه‌ن نه‌جیم نامدار

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە