بەرپرسی پێشووی CIA چەند نهێنیەك لەسەر دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاشکرا دەکات

بەرپرسی پێشووی CIA چەند نهێنیەك لەسەر دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاشکرا دەکات

بەرپرسێکی باڵای پێشوی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ناسراو بە(سی ئای ئەی)، مەبەستی سەرەکی ھاتنی ھێزی تورکیا بۆ خاکی ھەرێمی کوردستان و جێگیربونی لەنزیک موسڵ ئاشکرادەکات، دەشڵێت:”تورکیا ھیچ بەرژەوەندیەکی لەڕوبەڕوبونەوەی داعشدا نییە تاوەکو ئەو شەڕە بکات”، ئەو ڕاشیدەگەیەنێت، تورکیا مەبەستی دیکەی ھەیە.

فیلیپ گیراڵدی بەرپرسی باڵاو پسپۆڕی پێشوی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ناسراو بە (سی ئای ئەی ـ C.I.A) کە بۆ ماوەی زیاتر لە١٥ ساڵ لەو دەزگا گرنگەی ئەمریکا کاریکردوە ڕایدەگەیەنێت، “تورکیا ھیچ بەرژەوەندی لەڕوبەڕوبونەوەی داعشدا نییە تائەوشەڕە بکات”.

گیراڵدی دەشڵێت:”بەڵکو تورکیا لەپەیڕەوکردنی سیاسەتی دەرەوەیدا تاکە ئامانجی ڕێگریکردنە لەدروستبونی دەوڵەتی کوردی لەناوچەکەدا، چونیشی بۆ نزیک موسڵ، تەنھا بۆ ڕێگریکردنە لەھەر ھەوڵێک لەو ڕووەوە”.

سەرباری ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەوەدەکرد گوایە، لەلایەن تورکیاوە ھیچ دژایەتیەکی دەوڵەتی کوردی ناکرێت لەھەرێمی کوردستان (باشوری کوردستان)، بەڵام ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی (ڕوسیا تودەی)دا ئەو قسانەی ڕەتکردۆتەوەو وتویەتی:”تورکیا ترسی گەورەی لەدروستبونی دەوڵەتێکی کوردی ھەیە کە لەپێکھاتەی خاکی وڵاتانی (تورکیا، عیراق، سوریا یان ئێران بێت”.

پێشتریش بۆ ڕۆژنامەی (گازتای) ڕوسی، فیلیپ گیراڵدی وتبووی:”تورکیا بەباشی دەزانێت ئێستا کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان (سوریا) لەھەوڵی دروستکردنی ھەرێمێکی کوردیدان و دواتریش پەلدەھاون بۆ دەوڵەت، ڕاستەوخۆ دوای ئەوانیش کوردانی باکور (تورکیا) دەستپێدەکەن، بۆیە تورکیا زۆر دەترسێت”.

گیراڵدی کە ئێستا بەڕێوەبەری سەنتەری (ناشناڵ ئینتەرستی ئەمریکا)یە بۆ پرسە سیاسیەکان جەختیکردۆتەوە لەسەرئەوەی، “خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ داعش شەڕناکات، بەڵکو ھەموو ھەوڵی ئەو بۆ شەڕکردنە لەدژی دەوڵەتی سوریاو بەتایبەتیش لەگەڵ گەلی کورد لەو وڵاتە”.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە