مەڵبەندی خانەقین جەخت لە یەکێتی ناو یەکێتی دەکاتەوە

مەڵبەندی خانەقین جەخت لە یەکێتی ناو یەکێتی دەکاتەوە

به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ، ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ند كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، له‌كۆبونه‌وه‌دا جه‌خت له‌پاراستنی یه‌كێتیی ناو ماڵی یه‌كێتی كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌مووان به‌په‌رۆشه‌وه‌ باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ره‌وشی ناوخۆی یه‌كێتی كردو  پشتیوانی خۆیان بۆ پاراستنی یه‌كێتی ناو ماڵی یه‌كێتی و چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خسته‌ڕوو.

 

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قیندا ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو ، هه‌مووان پشتیوانی خۆیان بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی یه‌كێتیی و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتیی و رێزگرتن له‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی دووپاتكرده‌وه‌

 

پـــەیـــوەنــدیــدار