كۆمیته‌كانی سنوری خانه‌قین: پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتیی و رێزگرتن له‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

كۆمیته‌كانی سنوری خانه‌قین: پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتیی و رێزگرتن له‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

 

به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌‌‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌كانی ڕێكخستنی ناوشار كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان له‌ نێو باره‌گای مه‌ڵبه‌ند ئه‌نجامدا، له‌كۆبونه‌وه‌دا هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند جه‌خت له‌ سه‌ر پاراستنی یه‌كڕیزی یه‌كێتیی ناو ماڵی یه‌كێتی كرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ پێناو یه‌كێتییه‌كه‌مان بێت و هه‌مووان به‌وپه‌ری په‌رۆشیه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی ناو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌مان بده‌ین، و پاراستنی یه‌كێتی ناو ماڵی یه‌كێتی و چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال گرنگترین ئه‌ركی كادرانه‌.. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌كانی نێو شاری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قیندا ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو، هه‌مووان پشتیوانی خۆیان بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی یه‌كێتیی و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتیی و رێزگرتن له‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی دووپاتكرده‌وه‌.

DSC01200

پـــەیـــوەنــدیــدار