کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان  کۆچی دوایی(میر فاروق بەگ ئێزدی)ڕادەگەیەنێت

کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆچی دوایی(میر فاروق بەگ ئێزدی)ڕادەگەیەنێت

 

بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ ی سەرلەبەیانی ٤ی ئەیلولی ٢٠١٦ “میرفاروق بەگ ئیزدی” جێگری میری ئیزدیانی کوردستان و جیهان لەشاری هانۆڤەری ئەڵمانیا  دوای ململانێیەکی سەخت لەگەل نەخۆشیدا کۆچی دوایکردو ماڵئاوایی لەبنەماڵەو گەلەکەیی وئێزدیەکانی کوردستان وجیهانکرد..میرفاروق وبنەماڵە تێکۆشەرو سەربەرزەکەیان هەمیشە بەهەلوێستە جوامێرانەکانیان ناسرابوون و لەریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا نمونەی کەسایەتی جوان وخاوەن پێگەو رێزی خۆیان بوون و بەردەوام لەخەمی نیشتمان ونەتەوەکەماندا بوون..لەخەباتی رزگاری نیشتمانی کوردستانیشدا هەمیشە لەڕیزی تیکۆشان وخزمەتکردندا بوون..هەمیشە لەکارو چالاکیەکانی رەوەندی کوردیدا ئامادەبونیان هەبووە،بەتایبەتی لەدوای کارەساتی فەرمانی شەنگاڵ هەرگیز بیرمان ناچیت کە”میرفاروق”لەخۆپیشاندانی هەزاران کەسی هانۆڤەردا بۆنارەزایی لەبەرامبەر بێدەنگی تاوانی شەنگاڵ دا لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەمی خۆی بەدەرزی بەپەرۆیەکی ڕەشەوە دووری بوو..میرفاروق بەگ ئێزدی لە ١/٧/١٩٤٢ هاتۆتە دنیاوەو خاوەنی ٦ کوڕو ٣ کچەو جێگری میری ئێزدیانی کوردستان و جیهانە..بڕیاریشە لەچەند ڕۆژی داهاتودا تەرمی میرفاروق لەهانۆڤەری ئەلمانیاوە بەرەو زێدی خۆی بەرێبکرێ.. بەم بۆنەیەوە کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەناوی سەرجەم ئۆرگان و رێکخستەنەکانی یەکێتی لەئەڵمانیا بەتایبەتی هانۆڤەرو شارەکانی تری ئەلمانیا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی میرتەحسین بەگ ئێزدی میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان و خانەوادە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیاندەکات و بەشداری خەمیاندەکات بەتایبەتی خانەوادەی سەربەرزی  فاروق بەگ ..هیواداریشە دوا ناخۆشیان بێت..

دوبارە پرسەو سەرەخۆشیمان گۆری پڕ نوربێت

کۆمیتەی ریکخستنی ئەڵمانیای

یەیتی نیستمانی کوردستان

٤ی ئەیلولی ٢٠١٦

پـــەیـــوەنــدیــدار