ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ پێناو یه‌كێتییه‌كه‌مان بێت

ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ پێناو یه‌كێتییه‌كه‌مان بێت

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٥-٩-٢٠١٦ هه‌‌‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌ڕه‌پێدانی ڕێكخستنی نێوان مه‌ڵبه‌ند و ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی مه‌ندلییكرد

پاش گفتوگۆیه‌كی چڕو پڕ له‌سه‌ر شێوازی به‌رێوه‌بردنی پلان و نه‌خشه‌ی نێوی گرتنه‌به‌ری میكانیزمی نوێ بۆ به‌رێوه‌پێشچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و په‌یره‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی توكمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی دانراوه‌ بۆ تۆماركردنی بایه‌مه‌تری زۆرترین هاوڵاتی كوردی ئه‌وێ زنیارییه‌كانی كه‌سی خۆی و خێزانه‌كه‌ی تۆماربكاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش دواین هه‌وڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هیچ هاوڵاتی كورد چیتر نه‌فه‌وتێت
.. ‎، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌دا هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند تیشكی خسته‌سه‌ر پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی نوێی سه‌ر گۆره‌پانی كوردستانی و ناوچه‌یه‌ و وتی: ئێمه‌ی كورد ده‌بێت به‌وپه‌ری هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاوه‌ كار بۆ یه‌كخستنی ماڵی كوردی بده‌ین به‌مه‌ش پیلانی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌و پاشان جه‌خت له‌ سه‌ر پاراستنی یه‌كڕیزی یه‌كێتیی ناو ماڵی یه‌كێتی كرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ پێناو یه‌كێتییه‌كه‌مان بێت و هه‌مووان به‌وپه‌ری په‌رۆشیه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی ناو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌مان بده‌ین، و پاراستنی یه‌كێتی ناو ماڵی یه‌كێتی و چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال گرنگترین ئه‌ركی كادرانه‌.. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌كانی نێو شاری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قیندا ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو، هه‌مووان پشتیوانی خۆیان بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی یه‌كێتیی و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتیی و رێزگرتن له‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی دووپاتكرده‌وه‌

عەباس مەحمود

 

پـــەیـــوەنــدیــدار