یەكێتییەكان لەبادینان: یەكڕیزی و پاراستنی ناو ماڵی یەكێتی ئەرکی سەرشانی هەموومانە

یەكێتییەكان لەبادینان: یەكڕیزی و پاراستنی ناو ماڵی یەكێتی ئەرکی سەرشانی هەموومانە

 

سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری بادینان داوای یەكڕیزی و پاراستنی ناو ماڵی یەكێتی و چارەسەركردنی كێشەكان دەكەن بەڕێگای گفتوگۆو دەشڵێن ئەوان بەشێكن لەچارەسەری كێشەكان .

ئەمڕۆ 2016/9/6 هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری رێكخستنی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند كۆبوویەوەو تێیدا باس لەچەند تەوەرێكی تایبەت بەدۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی كێشەكانی ناو یەكێتی كرا.

دوای گفتوگۆكردنی سەرجەم تەوەرەكان، دووپاتكرایەوە لەسەر ئەوەی دەبێت  هەموو هەڤاڵانی یەكێتی بەڕێگای دانوستان و گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن و یەكێتیەكانی سنوری بادینان بەشێكن لەچارەسەری كێشەكان و یەكێتی ناو یەكێتی دەپارێزن و جەخت لەسەر وتەكەی هەڤاڵ مام جەلال كرایەوە كە مانەوەو گەشەكردنمان بەندە بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە .

هەروەها سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی لە سنوری بادینان داوای یەكڕیزی و پاراستنی ناو ماڵی یەكێتی دەكەن و داوا دەكەن كێشەكان بەدیالۆگ  لەچوارچێوەی دامودەزگا شەرعییەكانی یەكێتیدا چارەسەر بكرێن .

هەر لەو كوبوونەوەیەدا هەرێم كەمال ئاغا رایگەیاند: دەبێت هەموو هەوڵێكمان لەپێناوی یەكێتییەكەمان بێت و كار بكەین بۆ بەهێزكردنی ناو ماڵە گەورەكەمان و پاراستنی یەكێتیی ناو یەكێتی و پاراستنی چەپكە گوڵەكەی هەڤاڵ مام جەلال گرنگترین ئەركی كادیرانی ئێمەیە.

534811692016_1 (4) 534811692016_1 (3) 534811692016_1 (2) 534811692016_1 (1)

 

پـــەیـــوەنــدیــدار