وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان تاوتوێ‌ دەكات.

وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان تاوتوێ‌ دەكات.

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێ‌ شەممە 6/9/2016 وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پێك هاتبوون لە هەریەك لە هەڤاڵان (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بە یاوەری (مامۆستا حسێن) ئەندامی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن بەرێز مامۆستا(بەڵێن) سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازی یان لێكرا،
لە دانشتنێكی دۆستانەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئیداری و سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە و كێشە و كەم و كوریەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیانەكانی گوزەرانی خەڵكی كوردستان كرد بەرامبەر بەو دۆخەی ئێستای حكومەت تێی كەوتووە.
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندی نێوانیان كرد و هیواشیان خواست بتوانن لەم كات و ساتەدا زیاتر گرنگی بە پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان بدەن بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخی سیاسی و ئیداری ناوچەكە تا بتوانن بە هەموو لایەك یەكدەنگی و هەك هەڵوێست بن.
هەرلە میانەی دانیشتنەكەیاندا هەردوو لا تەئكیدیان لە سەر یەكریزی هێزە كوردیەكان لە بەغدا و لەبەرمبەر سەرجەم پرسە چارەنوس سازەكانی بەرامبەر گەلی كورد و ئارامی و بارودۆخی هەرێمی كوردستان كردەوە لە پێش هەموویاندا كارا كردنەوەی پەرلەمان وحكومەتی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكاری ئەم دۆخە چەقبەستوەی هەرێمی كوردستان تێی كەوتووە.

پـــەیـــوەنــدیــدار