دانیمارک/ کوردستانیان سیاسەتی دوژمنکارانە و فاشستانەی رژێمی ئۆردۆغان بۆ سەر رۆئاوای کوردستان رێسوا دەکەن

دانیمارک/ کوردستانیان سیاسەتی دوژمنکارانە و فاشستانەی رژێمی ئۆردۆغان بۆ سەر رۆئاوای کوردستان رێسوا دەکەن

بەمەبەستی پرۆتستۆکردنی دەستدرێژیە سەربازیەکان و کۆمەلکوژی ودەربرینی نارەزایی بەرامبەر ئەو لەشکر کێشیەو سیاسەتە دوژمنكارانه‌ی رژێمی رەگەزپەرستی ئۆردۆغانی فاشی به‌رامبه‌ر رۆژئاوای کوردستان بەگشتی و باشوری کوردستان بەتایبەتی ،  لە بەردەم  Rådhuspladsen لە شاری هۆلستەبرۆی دورگەی یولاندی ولاتی دانیمارک  بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە رەوەندی کوردی و نوێنەرانی حزب ولایه‌نه‌ كوردستانیەکان و دانیمارکی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێک سازکرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نێشتیمانیی کوردستان شاندێک کە پێكهاتبوو لە بەرپرسی کەرتی رێکخستنی هۆلستەبرۆ سەباح حەمەد مەجید و ئەندامی کەرت دیار فاروق و ژمارەیەکی بەرچاویش لە رێکخستنەکانی یەکێتیی بەشداریانکرد.

لە سەرەتادا بە ساتێك بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزلێمان لە گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن نوێنەری  پەیەدەوە بەرنامەکە دەستی پێکرد .

پاشان پەیامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەلایەن بەرپرسی کەرت سەباح مەجید بەو مەبەستە خوێندرایەوە ، پاشان لەلایەن نوێنەرانی لایەنە کوردستانیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنیش پەیام و ووتار پێشکەشکرا.

له‌خۆپیشاندانەکەدا چەندین دروشمی دژ به‌سیاسه‌ته‌كانی فاشستەکانی رژێمی تورکیای ئۆردۆغانی به‌رزكرابوونه‌وه‌ له‌وانه‌ (مردن و رسوایی بۆ ئۆ‌ردۆغان، ئازادی بۆكوردستان، ده‌ست لە لەشکرکێشی ودەستدریژی سەرەبازی و کۆمەلکوژی و کاری نارەواو و نامرۆڤایەتی هه‌ڵگرن، ده‌ست له‌بۆردومان هه‌ڵگرن، ، بژی بژی یەپەگە و یەپەژە،  بژی به‌رخودانی رۆژئاڤا، بژی شەرڤانان بژی گەریلا، بژی پێشمەرگە ،). به‌یه‌ك ده‌نگیش سیاسه‌تی دوژمنكاری رەگەزپەرستانەی رژێمی ئه‌ردۆگانیان به‌رامبه‌ر بە رۆژئاوای کوردستان  بەگشتی رێسواو ئیدانەکرد و هەروا دەستدرێژیەکانی سەر شارۆچکەکانی باکوری کوردستان و باشوری کوردستانیش رێسواو مەحکوم کرد.

له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوایانکردبوو كه‌ پشتگیری خەلکی  ئازادیخوازی کوردستان بكه‌ن و رژێمی توركیا ناچار بکەن بۆ راگرتنی ئەو ئەو لەشکرکێشیەو دەستدرێژیە سەربازی و کۆمەلکوژیانە کەدەرحەق بە خەلکی سڤیل لە شارو شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکور و باشوری کوردستاندا ئەنجام دەدات ، بەو مەبەستە لە پەیامەکەدا داوا له‌ سەرجەم کۆمەلگای نێو نەتەویی و یه‌كێتیی ئه‌وروپاو حكومه‌تی دانیمارك ، کۆمەلەو رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان و کەسایەتیە سیاسیەکان و سەرجەم کۆمەلگای مەدەنی کرا کە توانا سیاسی و مرۆڤایەتی ودبلۆماسیەکانی خۆیان بخەنەگەر بۆ دانانی سنورێک بۆ لەشکرکێشی وده‌ستدرێژکاریەکانی رژێمی توركیای ئۆردۆغانی.هەروا پشتیوانی کردنی دۆزی کورد بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە بەتایبەتیش لە باکوری کوردستان فشار بخەنە سەر رژێمی ئۆردۆغان بۆ ئاسایی بوونەوەی رەوشەکەو گەرانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئارامی لەو دەڤەرەدا.

untitled-attachment-00022 untitled-attachment-00019 img_20160831_163619 img_20160831_161604

پـــەیـــوەنــدیــدار