ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەرکوکیەکان و جەماوەری کوردستان دەکات

ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەرکوکیەکان و جەماوەری کوردستان دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

 

به‌ناوی خۆم گشت هه‌ڤاڵانم له‌مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزی ئه‌م ساڵ پیرۆز بایی له‌كه‌س و كاری شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌ خاكی كوردستان و ده‌زگا‌ ئه‌منیه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ین. هه روه‌ها پیرۆز بایی له‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و شاری كه‌ركوك به‌ته‌واوی پێك هاته‌كانیه‌وه‌ ده‌كه‌ین . له‌ هه‌مان كات پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كادیروئه‌ندام ودۆست و لایه‌نگرانی (ی ن ك) ده‌كه‌ین. هه‌رلێره‌وه‌جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی تایبه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵی به‌ڕێزجه‌نابی(مام جه‌لال)ده‌كه‌ین.

هیوای زووچاك بوونه‌وه‌و له‌ش ساغی بۆده‌خوازین.

هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ دواجه‌ژن بێت له‌ شه‌ڕوناكۆكی و ناخۆشی جه‌ژنی داهاتوومان جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی یه‌ك جاری بێت به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش و هاو شێوه‌كانیان و نه‌مانی قه‌یرانی دارایی و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بێت بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها هیوادارین جه‌ژنی داهاتوومان گه‌یشتن بێت به‌ مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌له‌كه‌مان.

به‌داخه‌وه‌ له‌م جه‌ژنه‌داهه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی زۆر قه‌یراناوی سیاسی و ئابووری دا گوزه‌رده‌كات.

حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نه‌یتوانیوه‌ ڕێگا چاره‌یه‌كی گونجاوی سه‌رده‌میانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی بدۆزێته‌وه‌. هه‌روه‌ها قه‌یرانێكی ده‌ست كردیش بۆ ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێم دروست كراوه‌،كه‌وا په‌رله‌مان و حكومه‌ت په‌كیان خراوه‌.

هاوكێشه‌ سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی ناوچه‌كه‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌ گۆڕانی گه‌وره‌دان. كورد له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كانه‌ .

له‌ كوردستانی ڕۆژئاوا پێش كه‌وتنی باش به‌دی هاتووه‌.

به‌ڵام پیلانی گه‌وره‌ش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی دراوسێوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌زموونی برایانمان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بوونی هه‌یه‌.

بۆیه ‌زه‌روورو پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ كوردستانیه‌كان یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك بڕیار بین. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌راوێز خستنی كه‌ركوك له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان  پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌شداری  له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان بكات.

هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی بردنی نه‌و‌تی كه‌ركوك كه‌ چی تر به‌ تاڵان نه‌بردرێ و به‌ شه‌فاف وله‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ خه‌رج بكرێ  كه‌ به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن ، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داخوازی و داواكاریی كانی خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوك ده‌بێ . هیوادارین سه‌رجه‌م كێشه‌ناو خۆیی و هه‌رێمیه‌كان به‌ گفتووگۆ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێ. گه‌له‌كه‌شمان به‌ ته‌واوی به‌ مافه‌كانی خۆی بگات . له‌ كۆتایدا جارێكی تر پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و زیندانیانی سیاسی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاری كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری  ده‌كه‌ین هیوادارین هه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و شادی وخۆشی بێت .

 

ئاسۆمامه‌ند

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك.

 

11/9/2016 كه‌ركوك.

پـــەیـــوەنــدیــدار