یەکێتی لە کەرکوك: نەوتی کەرکوك دەبێ لە بەرژەوەندی پارێزگای کەرکوك و هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان خەرج بکرێت

یەکێتی لە کەرکوك: نەوتی کەرکوك دەبێ لە بەرژەوەندی پارێزگای کەرکوك و هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان خەرج بکرێت

هه‌ڤاڵ( ئاسۆمامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك ئیمڕۆ 11/9/2016له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ ( ڕزگار عه‌لی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێرو هه‌ڤاڵان(خالد شوانی) وخاتوو(ئاڵا تاڵه‌بانی) ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌لبه‌ند پرسی هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و بردنی نه‌وتی كه‌ركوكیان تاو توێ كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كوتله‌ و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق گفتو گۆ بكرێ له‌ پێناو به‌شداری كردنی پارێزگای كه‌ركوك له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كان هاوشێوه‌ی پارێگاكانی تری عیراق.

له‌ سه‌رپرسی بردنی نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا كار بكرێت فرۆشتنی ئه‌ونه‌وته‌ به‌ شه‌فاف و له‌ به‌رژه‌وه‌ند خه‌ڵكی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك و هێزی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج بكرێت و پشتیوانی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ (هێرۆ خان) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی  بوون كه‌ له‌ سه‌ر پرسی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك ئاراسته‌ی حكومه‌تی عیراقی كردبوو.

3c4a1110 3c4a1143 3c4a1112

پـــەیـــوەنــدیــدار