بـــەپــەلــە
شێركۆ میروه‌یس: بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ دوا سه‌نگه‌ره‌كان دڵنیایه‌كی ‌گه‌وره‌یه‌ بۆ چه‌سپاندنی مافه‌ ره‌واكانمان

شێركۆ میروه‌یس: بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ دوا سه‌نگه‌ره‌كان دڵنیایه‌كی ‌گه‌وره‌یه‌ بۆ چه‌سپاندنی مافه‌ ره‌واكانمان

هه‌‌‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ به‌یاوه‌ری به‌شێك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی باره‌گای فه‌وجی دووی لیوای ٣ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولای كرد وله‌ لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لیوایه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیی لێكرا..
هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند وێرای ئاراسته‌كردنی گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی و هه‌ڤاڵانی هاورێی و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ بۆ مامی گه‌وره‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌م بۆنه‌یه‌، ڕایگه‌یاند: به‌و په‌ری خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ نێوان ئێوه‌داین كه‌ به‌ شه‌و نه‌خه‌ونی و گیانفیداییتان به‌رگری له‌ سه‌رو ماڵ و ناموسی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و جێی شانازی هه‌موو گه‌له‌كه‌مانن.
دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی نوێی سه‌ر گۆره‌پانی كوردستانی و ناوچه‌یه‌ و وتی: ئێمه‌ی كورد ده‌بێت به‌وپه‌ری هه‌وڵ و كۆششه‌وه‌ كار بۆ یه‌كخستنی ماڵی كوردی بده‌ین به‌مه‌ش پیلانی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌و بوونی ئێوه‌ له‌ دوا سه‌نگه‌ره‌كان متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سوور بوونی سه‌ركرده‌كانمان له‌ سه‌ر خواست و داخوازییه‌كانماندا‌.

پاشان لێپرسراوی مرڵبه‌ند و وه‌فده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌ی خوانی جه‌ژنی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی بوو كه‌ له‌ لایه‌ن روناك خان و هه‌ڤاڵانی ژنانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ بۆ برایان پێشمه‌رگه‌ رێكخرابوو.

14355573_1410028682345368_3280735570313047631_n 14355545_1410028269012076_4641564921110366066_n 14355062_1410026225678947_8894385288783199825_n 14322274_1410025975678972_1306518499697501911_n 14317454_1410027272345509_5817178044773223809_n 14316936_1410026489012254_5683749421336702950_n 14291768_1410026525678917_4848980729443021246_n 14265019_1410025525679017_5604770191918348512_n 14238094_1410027399012163_5714939624049430614_n

پـــەیـــوەنــدیــدار